کۆنگۆ بڕیاری دا باڵیۆزخانەکەی بگوازێتەوە بۆ قودس
کۆماری کۆنگۆی دیموکراتیک بڕیاریدا باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە تەلئەبیبەوە بگوازێتەوە بۆ قودس.
دوابەدوای سەفەری فیلیکس-ئەنتوان تشیسێکدی تشیلۆمبۆ سەرۆکی کۆماری کۆنگۆی دیموکراتیک، بۆ تەلئەبیب لە ١ی ئەیلوول، بەیاننامەیەکی هاوبەش لە لایەن کۆنگۆ و رژێمی سەهیۆنییەوە دەرکرا.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە کە فیلیکس-ئەنتوان تشیسێکدی تشیلۆمبۆ و نەتانیاهۆ بڕیاری "بەهێزکردنی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان و چەسپاندنی پەیوەندییە هاریکارییەکانی نێوان هەردوو وڵات"یان داوە، هەروەها باس لەوە دەکات کە گفتوگۆ سەبارەت بە کردنەوەی باڵیۆزخانەی رژێمی سەهیۆنی لە کینشاسا و گواستنەوەی باڵیۆزخانەی کۆماری کۆنگۆی دیموکراتیک لە تەلئەبیبەوە بۆ قودس بەڕێوەدەچێت.
رژێمی سەهیۆنی ئیدیعای دەکات کە قودس پایتەختی "ئیسرائیل"ـە.
نەتەوە یەکگرتووەکان و زۆرێک لە وڵاتان بە پشت بەستن بەو پرەنسیپە کە پێگەی قودس لە ڕێگەی دانوستانەکانی ئاشتی سەهیۆنی و فەلەستینییەوە دیاری بکرێت، باڵیۆزخانەکانیان لە تەلئەبیب دەپارێزن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، دوای نزیکەی ساڵێک لە ئاگربەست، هێشتا ئاسایش لە غەززە مسۆگەر نەکراوە.
ڕووسیا ڕایگەیاند، لە دەریای ڕەشدا ٢ کەشتیی هەڵگری چەکی سوپای ئۆکرانیای کردووە ئامانج.
بەهۆی ڕووخانی باڵەخانەیەک لە ویلایەتی کوارا لە نێجیریا ٥ کەس گیانیان لەدەستدا.