نەتەوە یەکگرتووەکان: سەرەڕای ئاگربەست لە غەززە شوێنێکی ئارام نییە
نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، دوای نزیکەی ساڵێک لە ئاگربەست، هێشتا ئاسایش لە غەززە مسۆگەر نەکراوە.
لە بەیاننامەیەکی نووسینگەی کۆمیساریای باڵای مافەکانی مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین باس لەوە کرا کە سەرەڕای ڕێککەوتنی ئاگربەست کە لە ١٠ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٥ واژۆ کرا، پێشێلکارییەکانی رژێمی سەهیۆنی لە غەززە بەردەوامن و هیچ پەناگەیەکی ئارام لەوێ نییە.
لە غەززە لە ماوەی ٥ ڕۆژدا (٢٨ی ئاب-١ی ئەیلول) ٢٤ کەس کوژراون کە ٤یان منداڵ و یەکێکیان ژن بوون.
وەزارەتی تەندرووستی غەززە ڕۆژی ١ی ڕەزبەر بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند کە تەنیا لە مانگی ئابدا ١٠٦ کەس لە هێرشەکانی سەهیۆنییەکان شەهید بوون.
بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی تەندروستی، لەو کاتەوەی ئاگربەست لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، تا ئێستا هەزار و ٣٣٤ فەلەستینی لە هێرشەکانی سوپای داگیرکەردا کوژراون و زیاتر لە ٤ هەزار و ٤٠٠ کەسیش برینداربوون.
لە هێرشەکانی داگیرکەرانی سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ەوە، بە گشتی ٧٣ هەزار و ٤٧٠ کەس شەهید بوون و زیاتر لە ١٧٤ هەزار و ٥٠٠ کەسیش بریندار بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
کۆماری کۆنگۆی دیموکراتیک بڕیاریدا باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە تەلئەبیبەوە بگوازێتەوە بۆ قودس.
ڕووسیا ڕایگەیاند، لە دەریای ڕەشدا ٢ کەشتیی هەڵگری چەکی سوپای ئۆکرانیای کردووە ئامانج.
بەهۆی ڕووخانی باڵەخانەیەک لە ویلایەتی کوارا لە نێجیریا ٥ کەس گیانیان لەدەستدا.