لە نیپاڵ ژمارەی کوژراوەکانی لافاو گەشتە ١٢٨٧ کەس
لە ئەنجامی لافاوەکەی نیپاڵ ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە گەشتە ١٢٨٧ کەس و ٥ هەزار و ٨٣ کەسیش بێ سەروشوێنن.
بە پێی ڕاگەیەندراوی دامەزراوەی بەڕێوبەرایەتی و کەمکردنەوەی کارەستاەکانی نیپاڵ، ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئەنجامی لافاوەکەی ٢٦ی ئاب گیانیان لەدەستداوە گەشتە ١٢٨٧ کەس و ٥ هەزار و ٨٣ کەسیش هێشتا بێ سەروشوێنن.
هەروەها باس لەوە کرا، ٦٣٩ کەس لە بێ سەروشوێنەکان کرێکاری وێستگەی کارەبایین و ٥٨٣ کەسیش هاوڵاتی بینانین.
لە ناوچەکە چالاکییەکانی فڕیاگوزاری بە بەشداری ٢١ هەزار و ٣١٤ کارمەندی فڕیاگوزاری بەردەوامە و تاوەکو ئێستا ١٣ هەزار و ٩٣ کەس بە زیندوویی ڕزگار کراون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی بازگەیەکیان لە گوندی ئوفانییە لە ناوچە گوندنشینەکانی باکووری قونەیترە دامەزراندووە.
دروستکردنی نەخۆشخانەیەکی مەیدانی، کە لەلایەن وەقفی یەتیمەکانەوە دروست دەکرێت بۆ جێگرتنەوەی نەخۆشخانەی کە بەهۆی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەرەوە وێران بووە، بە خێرایی بەرەوپێش دەچێت.
سەرییەکانی قودس ڕایگەیاند، لەگەڵ میلیشیا بەکرێگریراوەکانی هاوکاری رژێمی سەهیۆنیدا تێکهەڵچوونیان هەبووە، کە هەوڵی ڕفاندنی یەکێک لە موجاهیدەکانیان دەدا لە ناوچەی ئەلقەرارە لە باکووری خان یونس لە باشووری کەرتی غەززە و یەکێک لە موجاهیدەکان بە ناوی فادی عەلی سەعید عەبادلە لە میانی ڕووداوەکەدا شەهید بووە.