بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرش کرایە سەر کۆگاکانی نەوت لە ڕووسیا
هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کە شاری سوچی ڕووسیای کردە ئامانج، ئاگر لە کۆگایەکی نەوت کەوتەوە.
شاری سۆچی لە ناوچەی کراسنۆدار لە ڕووسیا لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە کرایە ئامانج.
ناوەندی ئۆپەراسیۆنی هەرێمی کراسنۆدار بڵاویکردەوە، بەهۆی هێرشەکەوە چەندین باڵەخانە زیانیان بەرکەوتووە و ئاگر لە کۆگایەکی نەوت کەوتۆتەوە.
دەسەڵاتداران ئاماژەیان بەوەشکردووە، دوای هێرشەکە خزمەتگوزاری فریاگوزاری ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کراوە و کارەکان بەردەوامن.
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند، لە ماوەی شەوێکدا ٤٩٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکراینی لە ناوچە جیاجیاکان لەنێویاندا مۆسکۆ لەناوبراون.
هەروەها سێرگەی سۆبیانین سەرۆکی شارەوانی مۆسکۆ ڕایگەیاند کە نزیکەی ٤٠ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان کە بەرەو پایتەخت دەڕۆیشتن خراونەتە خوارەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی فەرمانی سەربازی بۆ دەستبەسەرداگرتنی نزیکەی ٧.٥ دۆنم زەوی لە جەنین، لە باکووری کەناری ڕۆژئاوا دەرکردووە.
لە ویلایەتی پلاتۆ لە نێجیریا، حاڵەتەکانی نەخۆشی دیفتیریا بەردەوامن لە بەرزبوونەوە. تا ئێستا ١٤٣ حاڵەتی تووشبوون بە دیفتیریا لە ویلایەتەکەدا دەستنیشانکران و ژمارەی گیانلەدەستدان بە نەخۆشییەکە بۆ ٢٣ کەس بەرزبووەتەوە.
وەزارەتی تەندروستی لوبنان ڕایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر ناوچەکانی باشوور و ڕۆژهەڵاتی وڵات ٣ کەس شەهید بوون و ٢٣ کەسیش بریندار بوون.