رژێمی داگیرکەر هێرشی کردە سەر لوبنان: ٣ شەهید و ٢٣ بریندار
وەزارەتی تەندروستی لوبنان ڕایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر ناوچەکانی باشوور و ڕۆژهەڵاتی وڵات ٣ کەس شەهید بوون و ٢٣ کەسیش بریندار بوون.
وەزارەتی تەندروستی لوبنان سەبارەت بە هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر لوبنان ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند کە سوپای داگیرکەر هێرشی کردووە سەر باشوور و ڕۆژهەڵاتی وڵات.
سوپای رژێمی داگیرکەر ئیدعای کرد کە حزب الله درۆنێک ئاراستەی سەر هێزەکانی داگیرکەر کردووە و ڕێگری لە درۆنەکە کراوە.
لەگەڵ ئەوەی ئاگربەست ڕاگەیەندراوە رژیمی داگیرکەر بەردەوامە لە پێشێلکردنی ئاگربەست و هێرش سەر ناوچەکە.
سوپای داگیرکەر بە دوو فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشی کردە سەر قەزای مەنسووری لە ناوچەی سوور لە باشووری لوبنان. هەروەها هێرشێکی دیکە بۆ سەر قەزای کەفر ڕومان لە ناوچەی نەباتییە ئەنجام درا.
سوپای داگیرکەر هۆشداری بەو کەسانەی لە باکووری خاکەکانی داگیرکراو دەژین دایەوە کە هێرش دەکاتە سەر ناوچەکە و ئەگەری هەیە دەنگی تەقینەوە ببیسترێتەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی فەرمانی سەربازی بۆ دەستبەسەرداگرتنی نزیکەی ٧.٥ دۆنم زەوی لە جەنین، لە باکووری کەناری ڕۆژئاوا دەرکردووە.
لە ویلایەتی پلاتۆ لە نێجیریا، حاڵەتەکانی نەخۆشی دیفتیریا بەردەوامن لە بەرزبوونەوە. تا ئێستا ١٤٣ حاڵەتی تووشبوون بە دیفتیریا لە ویلایەتەکەدا دەستنیشانکران و ژمارەی گیانلەدەستدان بە نەخۆشییەکە بۆ ٢٣ کەس بەرزبووەتەوە.
هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کە شاری سوچی ڕووسیای کردە ئامانج، ئاگر لە کۆگایەکی نەوت کەوتەوە.