داگیرکەران فەلەستینییەکیان لە نابلوس تیرۆر کرد
رژێمی سەهیۆنی لە گوندی عەقرەبا لە نزیک نابلوس لە کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو گەمارۆی ماڵێکی دا و تەقەی کرد. دوابەدوای ئەو پێکدادانانەی کە بەدوای خۆیدا هێنا، هەواڵێک بڵاوکرایەوە کە عەبدولکەریم بەنی جابیر شەهید بووە.
هێزەکانی رژێمی سەهیۆنی لە کاتی هەڵکوتانە سەر گوندی عەقرەبا لە باشووری نابلوس لە کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو، فەلەستینییەکیان شەهید کرد.
بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکانی فەلەستین، هێزەکانی داگیرکەر ماڵێکیان لە ناوچەی ئەلدەیریای ئەو گوندە گەمارۆ داوە. داوایان کرد یەکێک لەو کەسانەی لەناو ماڵەکەدا بوون خۆیان ڕادەست بکات، هەڕەشەی ئەوەیان لێکرد کە ئەگەر نەیکات بیناکە دەتەقێننەوە.
شەڕێکی چەکداری لە نێوان داگیرکەران کە گەمارۆیەکی ئەمنی فراوانیان لە دەوروبەری ماڵەکەدا دروستکردبوو و ئەو کەسەی لەناو ماڵەکەدا بوو، ڕووی دا. لە ناوچەکەدا دەنگی تەقەی چڕ بیستراوە.
لە کاتی گەمارۆدانەکەدا دەنگی دوو تەقینەوە لە ناو ماڵەکەوە بیستراوە. هەروەها داگیرکەران بەردەوام بوون لە تەقەکردن لە بیناکە.
دواتر هێزە داگیرکەرەکان کە بولدۆزەری سەربازییان نارد بۆ ناوچەکە، بە موشەکهاوێژێکی جۆری "ئینێرگا" تەقەیان لە ماڵە گەمارۆدراوەکە کرد.
دوابەدوای ئەو هێرشە بڵاوکرایەوە کە عەبدولکەریم بەنی جابیر شەهید بووە.
بە پێی سەرچاوەکانی رژێمی سەهیۆنی، عەبدولکەریم بەنی جابیر کەسێکی داواکراو بووە و لە کاتێکدا لە ماڵەکەی خۆیدا گەمارۆ دراوە، ئامادە نەبووە خۆی ڕادەست بکات. بەڵام لەم قۆناغەدا زانیاریی جێی متمانە و ورد لەسەر ئەوەی سەر بە کام گروپی فەلەستینییە، ئایا دەستی لە باڵی سەربازیدا هەبووە، یان چ جۆرە فایلێک لە دژی تۆمارکراوە، دەستنەکەوتووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی حەماس سەبارەت بە پەرەسەندنی تاوانە جەنگییەکانی حکوومەت و سوپای رژێمی سەهیۆنی و لێکەوتەکانی ئۆپەراسیۆنە سەربازییە بەرفراوانەکانی ئەم رژێمە لە کەمپی شوعفات و شارۆچکەی عەناتا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی قودسی داگیرکراو، هۆشداری دا.
دیمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژی کرێملین ڕایگەیاند، ئێستا لەسەدا ٩٠ی مامەڵە بازرگانییەکانی نێوان وڵاتانی بریکس بە دراوی نیشتمانی بەڕێوەدەچێت.
لە ناوەڕاستی هیندستان لە ئەنجامی خواردنەوەی کحول، ١٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ١٠٠ کەسیش لە نەخۆشخانە خەوێندراون.
ئەسعەد حەسەن شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا ڕایگەیاند، "لەگەڵ نێوەندگیریی ئەمریکا بۆ کۆتایی هێنان بە هێرشەکانی رژێمی سەهیۆنی بۆ سەر وڵاتەکەی و گەڕانەوە بۆ ئەو هێڵانەی کە پێش ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ هەبوون، دانوستان دەکات."