لە هیندستان بەهۆی کحولەوە ١٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ١٠٠ کەسیش لە نەخۆشخانە خەوێندراون
لە ناوەڕاستی هیندستان لە ئەنجامی خواردنەوەی کحول، ١٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ١٠٠ کەسیش لە نەخۆشخانە خەوێندراون.
ڕووداوەکە لە قەزای بەندا لە ناوچەی ساگار لە ویلایەتی مادیا پرادێشەوە ڕاپۆرت کراوە.
بەپێی میدیا ناوخۆییەکان، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا نزیکەی ١٥ کەس لە ویلایەتی مادیا پرادێشی ناوەڕاستی هیندستان بەهۆی خواردنەوەی "مەی ساختە" گیانیان لەدەستداوە.
سەرەڕای ئەوەش، زیاتر لە ١٠٠ کەس لە نەخۆشخانەکانی دەوڵەت چارەسەر کران لە ئەنجامی خواردنەوەی کحول.
بەشێک لەو کەسانەی لە نەخۆشخانە خەوێندراون، باری تەندروستییان ناجێگیرە، هەروەها ئاماژە بەوە کراوە کە سەرجەم قوربانییەکان لە گوندە جیاوازەکانەوە هاتوون و لە نزیکەوە لە یەکترەوە ژیاون.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەوانەی لەژێر چارەسەرکردندان نیشانەکانی وەک ڕشانەوە و سەرگێژخواردن و کاڵبوونەوەی بینین و هەروەها تێکچوونی گورچیلەیان هەبووە، ئەمەش گومانی ژەهراویبوونی میتانۆلیان بەرزکردووەتەوە.
پۆلیسی ناوچەکە بڵاویکردەوە، سکاڵای فەرمی لەسەر لانیکەم ٢٠ کەس تۆمارکراوە و ١٠ کەسیان دەستگیرکراون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی حەماس سەبارەت بە پەرەسەندنی تاوانە جەنگییەکانی حکوومەت و سوپای رژێمی سەهیۆنی و لێکەوتەکانی ئۆپەراسیۆنە سەربازییە بەرفراوانەکانی ئەم رژێمە لە کەمپی شوعفات و شارۆچکەی عەناتا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی قودسی داگیرکراو، هۆشداری دا.
دیمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژی کرێملین ڕایگەیاند، ئێستا لەسەدا ٩٠ی مامەڵە بازرگانییەکانی نێوان وڵاتانی بریکس بە دراوی نیشتمانی بەڕێوەدەچێت.
ئەسعەد حەسەن شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا ڕایگەیاند، "لەگەڵ نێوەندگیریی ئەمریکا بۆ کۆتایی هێنان بە هێرشەکانی رژێمی سەهیۆنی بۆ سەر وڵاتەکەی و گەڕانەوە بۆ ئەو هێڵانەی کە پێش ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ هەبوون، دانوستان دەکات."