ژمارەی شەهیدەکان لە غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ٦٦٢ کەس
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ٦٦٢ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٤ هەزار و ٦٢٧ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ دەستی بە هێرشی توند بۆ سەر کەرتی غەززە کرد و لە کاتی هێرشەکاندا مەدەنییەکانی کردە ئامانج.
لە ئەنجامی هێرشەکاندا دەیان هەزار کەس شەهید بوون و سەدان هەزار کەسیش بریندار بوون.
لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ئاگربەست ڕاگەیەندرا بەڵام سوپای داگیرکەر بەردەوامە لە پێشێلکردنی ئاگربەست و لە ئەنجامی هێرشەکاندا فەلەستینییەکان شەهید دەبن.
هەروەها هێشتا دەیان هەزار کەس بێ سەروشوێنن کە هەنێکیان لە لایەن سوپای داگیرکەر دەستبەسەر کراون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش لە ژێر باڵەخانەڕوخاوەکاندا گیریان خورادووە.
بە پێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین، لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا تەرمی ٤ شەهید گواسترانەوە نەخۆشخانە و ٥ کەسیش بریندار بوون.
بەم شێوەیە ژمارەی شەهیدەکان لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە گەشتە ٧٣ هەزار و ٦٦٢ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٤ هەزار و ٦٢٧ کەس.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە غەززە ڕایگەیاند، جەنگی کۆمەڵکوژی دژی کەرتی غەززە کارەساتێکی مرۆیی و تەندروستیی بێپێشینەی لێ کەوتووەتەوە و ژمارەی بریندارەکان، بەتایبەت حاڵەتەکانی بڕینەوەی ئەندامەکانی جەستە و پێکانە دەماری و دڕکەپەتکییەکان، بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.
رژێمی سەهیۆنی ١٢ فەلەستینی کە لە غەززە بە دیل گیرابوون، ئازاد کرد.
هێرش بۆ سەر دامەزراوە وزەییەکانی سعوودیە لە باشووری ئەو وڵاتە.