سەرۆک کۆماری تورکیا پێشوازی دەکات لە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا پێشوازی کرد لە هەیبەت حەلبووسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق.
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆماری لە ئەنقەرە لەگەڵ هەیبەت حەلبووسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆبوویەوە.
کۆبوونەوەکە بە شێوەی داخراو بەڕووی ڕۆژنامەنووسان بەڕێوەچوو و لە کاتی کۆبوونەوەکەدا هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا و نوعمان کورتولموش سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا ئامادە بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەزارەتی گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی فەلەستین لە غەززە، ئیدیعاکانی رژێمی سەهیۆنی سەبارەت بە کۆتاییهاتنی برسیەتی و نەبوونی قەیرانی ئاسایشی خۆراک لە کەرتی غەززەی بە توندی سەرکۆنە کرد و جەختی لەوە کردەوە کە ئەم لێدوانانە هەوڵێکی پڕوپاگەندەییە بۆ چەواشەکردنی ڕاستییەکان و شاردنەوەی ڕەهەندەکانی کارەساتی مرۆیی لەم ناوچەیەدا.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ٦٦٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٤ هەزار و ٦٥٢ کەس.
خواجە عاسیف وەزیری بەرگری پاکستان ڕایگەیاند کە هێرشەکان بۆ سەر سعودیە دەتوانێت پەیمانی بەرگری بەکۆمەڵ لە مەککە دەستپێبکات و وتی هێرشکردنە سەر یەکێک لە وڵاتانی واژۆکار بە هێرشکردنە سەر هەموو لایەنەکان هەژمار دەکرێت.