بەهۆی بۆردومانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ڕووسیا ٥ کەس کوژران
ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ڕووسیا بۆسەر ناوچە جیاجیاکانی ئۆکرانیا، ٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون.
ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە سۆشیال میدیا ڕایگەیاند، ڕووسیا هێرشی بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی ئۆکرانیا ئەنجام داوە.
زێلێنسکی ڕایگەیاندووە کە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ڕووسی هێرشی کردووەتە سەر مۆڵێکی بازرگانی لە شاری سومی و ئاماژەی بەوەشکردووە، "٢ کەس کوژراون و ١٤ کەسیش برینداربوون".
لە شاری کیێڤ هێرش کرایە سەر باڵەخانەیەکی ٩ نهۆمی، بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و ٧ کەسیش بریندار بوون.
زێلێنسکی ڕایگەیاند کە میکۆلایڤیش هێرشی توندی کراوەتە سەر، ئاماژەی بەوەشکردووە، لەوێ ٢ کەس کوژراون و ٧ کەسیش برینداربوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
حازم قاسم، وتەبێژی حەماس ئەو ئیدیعایانەی کە لەلایەن کەناڵی ١٤ی سەهیۆنییەوە سەبارەت بە پلاندانانی حەماس بۆ ڕفاندنی سەربازان لە کەرتی غەززە بڵاو کراونەتەوە، بە درۆی پەتی و هاندانی ئاشکرا وەسف کرد.
دەیان دانیشتووی سەهیۆنی هەڵیانکوتایە سەر مزگەوتی ئەقسا و لە ژێر پاراستنی پۆلیسی داگیرکەردا ڕێوڕەسمی تەلمودی بەرامبەر قوبەتوسەخرەیان ئەنجام دا.
دوابەدوای هێرشی تۆڵەسەندنەوەی ئێران بۆ سەر بنکەی ئاسمانی مووەفەق سالتی لە ئوردن، چەند فڕۆکەیەکی جەنگی ئەمریکا زیانیان بەرکەوت.