حەماس ئیدیعای رژێمی سەهیۆنی سەبارەت بە هەوڵدان بۆ ڕفاندنی سەربازانی سەهیۆنی ڕەت کردەوە
حازم قاسم، وتەبێژی حەماس ئەو ئیدیعایانەی کە لەلایەن کەناڵی ١٤ی سەهیۆنییەوە سەبارەت بە پلاندانانی حەماس بۆ ڕفاندنی سەربازان لە کەرتی غەززە بڵاو کراونەتەوە، بە درۆی پەتی و هاندانی ئاشکرا وەسف کرد.
حازم قاسم، وتەبێژی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی فەلەستین حەماس، بە دەرکردنی بەیاننامەیەک، ئەو ئیدیعایانەی کە لەلایەن کەناڵی ١٤ی سەهیۆنییەوە (سەر بە بەناو سەرۆک وەزیرانی تاوانکاری رژێمی سەهیۆنی) سەبارەت بە پلاندانانی حەماس بۆ ڕفاندنی سەربازان لە کەرتی غەززە بڵاو کراونەتەوە، بە درۆی پەتی و هاندانی ئاشکرا وەسف کرد.
قاسم جەختی لەوە کردەوە کە ئامانج لە بڵاوکردنەوەی ئەم ڕاپۆرتە درۆیانە، پاساوهێنانەوەیە بۆ ئەنجامدانی تاوان و پێشێلکاریی زیاتر دژ بە گەلی فەلەستین لە کەرتی غەززە.
وتەبێژی حەماس لە درێژەدا جەختی لەسەر پابەندبوونی تەواوەتی ئەم بزووتنەوەیە بە ڕێککەوتنی ئاگربەست کردەوە و داوای لە نێوەندگیران و ئەنجومەنی ئاشتی کرد کە ڕۆڵ و بەرپرسیارێتیی خۆیان لە کۆتاییهێنان بە تاوان و پێشێلکارییە بەردەوامەکانی رژێمی داگیرکەر جێبەجێ بکەن. ناوبراو ئەم هەنگاوانەی بە پێشێلکارییەکی ئاشکرای ڕێککەوتنی ئاگربەست زانی.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
چەندین شارۆچکە و گوندی فەلەستینی لە کەناری ڕۆژئاوا بوونە ئامانجی هێرشەکانی سوپای رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی.
دەیان دانیشتووی سەهیۆنی هەڵیانکوتایە سەر مزگەوتی ئەقسا و لە ژێر پاراستنی پۆلیسی داگیرکەردا ڕێوڕەسمی تەلمودی بەرامبەر قوبەتوسەخرەیان ئەنجام دا.
ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ڕووسیا بۆسەر ناوچە جیاجیاکانی ئۆکرانیا، ٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون.