هێرشی فراوانی سەربازان و شارۆچکەنشینە سەهیۆنییەکان بۆ سەر کەناری ڕۆژئاوا: لانیکەم ٥ فەلەستینی دەستبەسەر کران
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سەربازانی رژێمی سەهیۆنی هێرشیان کردە سەر ناوچە جیاوازەکانی کەناری ڕۆژئاوا و لانیکەم ٥ فەلەستینییان دەستبەسەر کرد.
بە پێی بەیاننامەیەکی ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین، لە گوندی تەل لە باشووری ڕۆژئاوای نابلوس، هێزەکانی داگیرکەر سەرۆکی ئەنجوومەنی گوندەکە، حازم عەسیدە ئەندامی ئەم ئەنجوومەنە و عاسم وەلید زەیدانیان دەستبەسەر کرد.
هەروەها سەربازە سەهیۆنییەکان هێرشیان کردە سەر کەمپی عایدە لە باکووری بەیت لەحم.
لە ڕۆژهەڵاتی قەلقیلیا، هێزەکانی داگیرکەر لە میانی هێرشکردنە سەر شارۆچکەی ئاماتین، پەلاماری چەندین ماڵی فەلەستینییەکانیان دا و ڕەفعەت بەری، عەبدوڵڵای کوڕی و مەهدی بەری-یان دەستبەسەر کرد.
لە باکووری تولکەرمیش هێزەکانی رژێمی سەهیۆنی هێرشیان کردە سەر شارۆچکەی باقەی شەرقییە و ٢ گەنجی فەلەستینییان بە ناوەکانی بەها ئەیمەن زاهیر و ئیسلام بەها زاهیر دەستبەسەر کرد.
هەروەها هێزەکانی داگیرکەر جارێکی دیکە هێرشیان کردە سەر شارۆچکەی بیتا لە باشووری نابلوس و چوونە ناو گەڕەکی مەساکن شەعبییە لە ڕۆژهەڵاتی نابلس و شەقامی فەیسەڵ لە ناوەندی ئەم شارە.
لە دەوروبەری کەمپی کۆنی عەسکەر لە ڕۆژهەڵاتی نابلوسیش سەربازە سەهیۆنییەکان هێرشیان کردە سەر ماڵێکی فەلەستینی.
هاوکات، گرووپێک لە شارۆچکەنشینە سەهیۆنییەکان بە هێرشکردنە سەر گوندی عەورتا لە باشووری ڕۆژهەڵاتی نابلوس، ڕێوڕەسمە تەلموودییەکانیان بەڕێوە برد.
گرووپێکی دیکە لە شارۆچکەنشینەکانیش هێرشیان کردە سەر ماڵێکی فەلەستینی لە ناوچەی خەللەت حومس لە باشووری خەلیل.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
هێزەکانی دەریایی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند، لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێک لە گەرووی هورمز کەشتیێکی بێ سەرنشینی ئەمریکایان کردۆتە ئامانج.
حوسێن ئیمیر بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هودا پار سەبارەت بە ململانێی ناوخۆی یەمەن ڕایگەیاند کە لە جیاتی ئەوەی لایەنێک لە شەڕی ناوخۆی موسڵمانان بگرنەبەر، پێویستە وڵاتانی ناوچەکە دەستپێشخەری بۆ ئاشتی بکەن، هەروەها داوای ئاگربەستی هەمیشەیی و هەڵگرتنی گەمارۆی یەمەن کرد.
لە بەندەری چینگداو لە پارێزگای شاندۆنگ لە چین لە ناو کەشتییەکی بارهەڵگری بیانیدا ئاگر دەرکەوت و بەهۆیەوە لانیکەم ٢٠ کەس گیانیان لەدەستدا.