سوپای پاسداران: لە گەرووی هورمز کەشتیێکی بێ سەرنشینی ئەمریکامان کردە ئامانج
هێزەکانی دەریایی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند، لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێک لە گەرووی هورمز کەشتیێکی بێ سەرنشینی ئەمریکایان کردۆتە ئامانج.
فەرماندایەتی هێزەکانی دەریایی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند کە لە گەرووی هورمز ئۆپڕاسیۆنێکیان لە دژی کەشتیێکی بێ سەرنشینی ئەمریکا ئۆپڕاسیۆنیان ئەنجام داوە.
دەستنیشان کرا، لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنەکەدا کەشتیێکی بێ سەرنشینی Saildrone Explorerـی ئەمریکا کراوە ئامانج کە ئەرکی چاودێریی ئەنجام دەدا.
هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکە باس لەوە کرا کە لە ئەنجامی هێرشەکانی ئێراندا زیان بە بنکەی ئەمریکا لە بەحرێن گەشتووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
حوسێن ئیمیر بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هودا پار سەبارەت بە ململانێی ناوخۆی یەمەن ڕایگەیاند کە لە جیاتی ئەوەی لایەنێک لە شەڕی ناوخۆی موسڵمانان بگرنەبەر، پێویستە وڵاتانی ناوچەکە دەستپێشخەری بۆ ئاشتی بکەن، هەروەها داوای ئاگربەستی هەمیشەیی و هەڵگرتنی گەمارۆی یەمەن کرد.
لە بەندەری چینگداو لە پارێزگای شاندۆنگ لە چین لە ناو کەشتییەکی بارهەڵگری بیانیدا ئاگر دەرکەوت و بەهۆیەوە لانیکەم ٢٠ کەس گیانیان لەدەستدا.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سەربازانی رژێمی سەهیۆنی هێرشیان کردە سەر ناوچە جیاوازەکانی کەناری ڕۆژئاوا و لانیکەم ٥ فەلەستینییان دەستبەسەر کرد.