هودا پار سەبارەت بە یەمەن: دەبێت ئاگربەستی هەمیشەیی دابنرێت و کۆتایی بە گەمارۆکە بهێنرێت
حوسێن ئیمیر بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هودا پار سەبارەت بە ململانێی ناوخۆی یەمەن ڕایگەیاند کە لە جیاتی ئەوەی لایەنێک لە شەڕی ناوخۆی موسڵمانان بگرنەبەر، پێویستە وڵاتانی ناوچەکە دەستپێشخەری بۆ ئاشتی بکەن، هەروەها داوای ئاگربەستی هەمیشەیی و هەڵگرتنی گەمارۆی یەمەن کرد.
حوسێن ئیمیر بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هودا پار، سەبارەت بە ململانێ درێژخایەنەکانی یەمەن کە لەم دواییانەدا پەرەی سەندووە، بەیاننامەیەکی نووسراوی بڵاوکردەوە.
ئیمیر ڕایگەیاند کە بە نیگەرانی و دڵتەنگییەکی زۆرەوە بەدواداچوون بۆ دووبەرەکی و ململانێ ناوخۆییەکانی یەمەن دەکات و ئاماژەی بەوەدا کە پێشهاتەکانی ئەم دواییەی ئەم ناوچەیە کە بووەتە ناوەندی قەیرانە مرۆییەکان و هەژاری، قەیرانەکەی گەیاندۆتە ئاستێکی ترسناکتر.
ئیمیر ئاماژەی بەوەدا کە دەرئەنجامە وێرانکەرەکانی ئەمڕۆی بەردەم گەلی یەمەن دەرئەنجامی ساڵانێکە لە سیاسەتی گەمارۆدان و وتی، "بەداخەوە گەلی یەمەن کە لە پێداویستییە سەرەتاییە مرۆییەکان بێبەشن و لەگەڵ برسێتی و نەخۆشیدا خەبات دەکەن، لە ژێر چنگی سەرپەرشتی دەرەکیدان. ئاشتی لە یەمەن بەندە بە دانیشتنی لایەنە ناکۆکیەکان لەسەر یەک مێز، بەبێ نێوەندگیری دەرەکی و گەیشتن بە ڕێککەوتن بۆ ئاشتی و ئایندەی گەل."
"هاوپەیمانان دەبێت لە دژی رژێمی سەهیۆنی یەک بگرن نەک لە شەڕی براکوژیدا"
ئیمیر جەختی لەوە کردەوە کە لێدوانەکان سەبارەت بە بەشداریی هاوپەیمانی مەککە لە شەڕی یەمەن جێگەی نیگەرانییە و وتی، "ڕێکخراوێک کە ئامانجی بەهێزکردنی هاوکاری سیاسی و ئابووری و سەربازیی نێوان وڵاتانی ناوچەکە بێت بەرامبەر بە هێزە دەرەکییەکان، بە لایەنگری لە شەڕی ناوخۆی موسڵمانان بەشداری لە ئاشتی و سەقامگیری ناوچەکەدا ناکات. وڵاتانی ناوچەکە دەبێت لە ڕێگەی ئەو هاوپەیمانییانەی کە لە نێوان خۆیاندا پێکیان هێناوە، لە دژی رژێمی سەهیۆنی و هێزە ئیمپریالیستییە پشتیوانەکانی، کە خوێن لە جوگرافیای ئێمەدا دەڕێژن و ڕێگری لە سەقامگیری ناوچەکە دەکەن، یەکبگرن. لەم شەڕە براکوژییەدا کە یەمەن کە یەکێکە لە هەژارترین وڵاتانی جیهان باجی قورس دەدات، پێویستە هەوڵەکان بۆ تێوەگلانی هاوپەیمانییەک کە سووتەمەنی ململانێکان بن لەبری ئەوەی ئاشتەوایی بەرەوپێش ببەن، پووچەڵ بکرێنەوە."
"دەبێت ئاگربەستی هەمیشەیی دابنرێت و کۆتایی بە گەمارۆکە بهێنرێت"
ئیمیر ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە ئەکتەرە ناوچەییەکان دەستپێشخەری بۆ ئاشتی بکەن، نەک هەڵگیرسانی ململانێکان لە جیهانی ئیسلامیدا و وتی، "ئەوەی پێویستە لەم قۆناغەدا بکرێت، پەرەپێدانی شەڕ نییە، بەڵکو دەستپێکردنی هەوڵێکی هەمەلایەنەی ئاشتەواییە بۆ گەرەنتیکردنی یەکپارچەیی سیاسی و خاکی یەمەن و هێنانی لایەنەکان بۆ سەر مێزی دانوستان بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێی براکوژی. پێویستە ئەکتەرە هەرێمایەتییەکان دەستپێشخەری بکەن بۆ گەیشتن بە ئاشتی لە ململانێکانی جیهانی ئیسلامیدا، نەک ببنە لایەنی ململانێکان. لەو چوارچێوەیەشدا پێویستە ئاگربەستی هەمیشەیی بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی ناوخۆ لە یەمەن دابنرێت و گەمارۆی ئێستاش بەپەلە هەڵبگیرێت."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە وڵاتی نیپاڵ ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئەنجامی لافاوەکەی ٢٦ی ئاب گیانیان لەدەستداوە گەشتە ١٣٨٥ کەس.
هێزەکانی دەریایی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند، لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێک لە گەرووی هورمز کەشتیێکی بێ سەرنشینی ئەمریکایان کردۆتە ئامانج.
لە بەندەری چینگداو لە پارێزگای شاندۆنگ لە چین لە ناو کەشتییەکی بارهەڵگری بیانیدا ئاگر دەرکەوت و بەهۆیەوە لانیکەم ٢٠ کەس گیانیان لەدەستدا.