ئێران و وڵاتانی کەنداو لە عومان کۆدەبنەوە بۆ تاوتوێکردنی گەرووی هورمز
ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، "کۆبوونەوەی وەزیرانی ناوچەیی لە عومان ڕۆژی ١٤ی ئەیلول بە بەشداری ئێران و هەشت وڵاتی هاوسنووری کەنداوی فارس بەڕێوە دەچێت."
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فەرمی ئێران ئیرنا، ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "کۆبوونەوەیەکی ناوچەیی بە بەشداری وڵاتانی کەناری کەنداوی فارس بەڕێوە دەبەن."
بەقایی ئاماژەی بەوەدا کە کۆبوونەوەکە لە ١٤ی ئەیلول لەسەر ئاستی وەزیرانی دەرەوە بەڕێوەدەچێت و لە کۆبوونەوەکەدا کە ڕۆژی دووشەممە لە لایەن عومانەوە بە بەشداریی ئێران، عێراق و وڵاتانی دیکەی کەنار دەریاکانی کەنداوی فارس میوانداری دەکرێت، باس لە ئەنجامی دانوستانەکانی ئێران و عومان سەبارەت بە دانانی ڕێڕەوی سەلامەت بۆ کەشتییە بازرگانییەکان لە گەرووی هورمز، لەنێو پرسەکانی دیکەی ناوچەکەدا دەکات.
بەقایی ئاماژەی بەوەشکرد، ئێران هەوڵدەدات بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایش لە گەرووی هورمز، بەڵام ئاماژەی بەوەشکرد، تا گەمارۆ و دەستێوەردانەکانی هێزی دەریایی ئەمریکا بەردەوام بێت، سەلامەتی کەشتییەکانی گەرووی هورمز گەرەنتی ناکرێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سەربازانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشیان کردە سەر ناوچە جیاوازەکانی کەناری ڕۆژئاوا و ژمارەیەک لە فەلەستینییەکانیان دەستبەسەر کرد.
هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی سعوودیە لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە لەگەڵ فەیسەڵ بن فەرحان ئال سعود وەزیری دەرەوەی سعودیە قسەی کرد.
زیاد ئەبحەیس، شارەزای کاروباری قودس، هۆشداریی دا سەبارەت بە ئامادەکاریی نائاساییی دامەزراوە و دەزگا و ڕێکخراوە سەهیۆنییەکانی چالاک لە بواری دروستکردنی پەرستگای خەیاڵی لەسەر کاولاشەکانی مزگەوتی پیرۆزی ئەقسا، هاوکات لەگەڵ نزیکبوونەوەی جەژنە جوولەکەکان کە لە ئەمڕۆ شەممەوە دەست پێدەکات.