هۆشداریی شارەزایەکی فەلەستینی سەبارەت بە زیادبوونی دەستدرێژیی سەهیۆنییەکان بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا لە جەژنە جوولەکەکاندا
زیاد ئەبحەیس، شارەزای کاروباری قودس، هۆشداریی دا سەبارەت بە ئامادەکاریی نائاساییی دامەزراوە و دەزگا و ڕێکخراوە سەهیۆنییەکانی چالاک لە بواری دروستکردنی پەرستگای خەیاڵی لەسەر کاولاشەکانی مزگەوتی پیرۆزی ئەقسا، هاوکات لەگەڵ نزیکبوونەوەی جەژنە جوولەکەکان کە لە ئەمڕۆ شەممەوە دەست پێدەکات.
زیاد ئەبحەیس، شارەزای کاروباری قودس ڕایگەیاند کە قۆناغی داهاتوو ئەگەری هەیە ببێتە دەرفەتێکی درێژخایەن بۆ زیادکردنی دەستدرێژییەکانی سەهیۆنییەکان بۆ سەر مزگەوتی پیرۆزی ئەقسا و پیلانەکانیان بۆ سەپاندنی ڕاستیی نوێ لەناو ئەم شوێنە پیرۆزە و دەوروبەریدا.
ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە جەژنە جوولەکەکان ٤ قۆناغی سەرەکی لەخۆدەگرن، "یەکەمیان دەستپێکی ساڵی نوێی عیبرییە کە دەکەوێتە ڕۆژانی ١٢ و ١٣ی ئەیلوول، بەدوایدا ماوەی 'دەیەی تۆبە' دەست پێدەکات و بە جەژنی لێخۆشبوون لە ٢١ی ئەیلوول کۆتایی دێت، پاشان جەژنی عەرش لە ٢٥ی ئەیلوولەوە دەست پێدەکات و تا ٢ی تشرینی یەکەم بەردەوام دەبێت و بە 'کۆتاییهاتنی تەورات' لە ٣ی تشرینی یەکەم دەگات."
ئەم توێژەرە فەلەستینییە ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم جەژنانە لە ماوەی ٤ دەیەی ڕابردوودا دەرفەتێک بوون بۆ ئەنجامدانی توندترین پێشێلکاری و دەستدرێژییەکانی سەهیۆنییەکان بۆ سەر مزگەوتی پیرۆزی ئەقسا و هەروەها دەرفەتێک بوون بۆ ڕاپەڕین و ئینتیفازەکانی فەلەستینییەکان بۆ بەرگریکردن لەم مزگەوتە، لەسایەی قۆستنەوەی ئەم جەژنانە لەلایەن گرووپە چالاکەکانی بواری دروستکردنی پەرستگای خەیاڵییەوە بۆ هاندانی سەهیۆنییەکان بۆ ئەنجامدانی ڕێوڕەسمە تەلموودییەکان لەناو یەکەم قیبلەی موسڵماناندا.
ئەبحەیس بیری هێنایەوە کە ڕێکخراوە سەهیۆنییەکانی چالاک لە بواری دروستکردنی پەرستگای خەیاڵیدا ئەمساڵ جووڵەکانیان لە چەندین بواری هاوتەریبدا چڕ کردووەتەوە، کە لە سەرووی هەموویانەوە بردنەژوورەوەی شەیپوور و کتێب و ئامرازە تەلموودییەکانە بۆ ناو مزگەوتی ئەقسا، کە ئەم هەنگاوە لە ساڵی ٢٠١٨ەوە دەستی پێکرد و لەمساڵدا ڕەوتێکی خێراتری بەخۆیەوە بینی، تا گەیشتە ئەزموونی بردنەژوورەوەی کتێبەکانی سیدور کە ئەنجامدانی ڕێوڕەسم و نزا تەلموودییەکان لەخۆدەگرێت و لە ١٦ی ئابی ڕابردووەوە دەستی پێکردووە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە پۆلیسی رژێمی داگیرکەریش هەمان ئەزموون بەڕێوە دەبات؛ بە شێوەیەک کە ڕێگەی بە ١٥ نیشتەجێی سەهیۆنی داوە پێش هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا ئەم کتێبانە وەربگرن.
هەروەها وتی کە ئەم هەنگاوە بە ئامانجی دروستکردنی گۆڕانکارییەکی بەرفراوان لە دۆخی ئێستای ناو مزگەوتەکە ئەنجام دەدرێت؛ لەکاتێکدا ئەم هەنگاوانە زۆر هەستیارن و لە ڕابردووشدا ڕەفتاری لەم جۆرە بووەتە هۆی سەرهەڵدانی ڕاپەڕین و ئینتیفازەکان، کە لەوانە ڕاپەڕینی توونێل لە ساڵی ١٩٩٦، ڕاپەڕینی فەلەستینییەکان بەدوای دانانی دەروازە ئەمنییەکان لە ساڵی ٢٠١٧ و هەروەها ڕاپەڕینی فەلەستینییەکان بەدوای دەستدرێژیکردنە سەر نوێژگەی دەروازەی ڕەحمەت لە ساڵی ٢٠١٩.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سەربازانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشیان کردە سەر ناوچە جیاوازەکانی کەناری ڕۆژئاوا و ژمارەیەک لە فەلەستینییەکانیان دەستبەسەر کرد.
هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی سعوودیە لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە لەگەڵ فەیسەڵ بن فەرحان ئال سعود وەزیری دەرەوەی سعودیە قسەی کرد.
ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، "کۆبوونەوەی وەزیرانی ناوچەیی لە عومان ڕۆژی ١٤ی ئەیلول بە بەشداری ئێران و هەشت وڵاتی هاوسنووری کەنداوی فارس بەڕێوە دەچێت."