ژمارەی شەهیدەکان لە غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ٧٨٣ کەس
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ٧٨٣ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٤ هەزار و ٧٣٨ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ دەستی بە هێرشی توند بۆ سەر کەرتی غەززە کرد و لە کاتی هێرشەکاندا مەدەنییەکانی کردە ئامانج.
لە ئەنجامی هێرشەکاندا دەیان هەزار کەس شەهید بوون و سەدان هەزار کەسیش بریندار بوون.
لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ئاگربەست ڕاگەیەندرا بەڵام سوپای داگیرکەر بەردەوامە لە پێشێلکردنی ئاگربەست و لە ئەنجامی هێرشەکاندا فەلەستینییەکان شەهید دەبن.
هەروەها هێشتا دەیان هەزار کەس بێ سەروشوێنن کە هەنێکیان لە لایەن سوپای داگیرکەر دەستبەسەر کراون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش لە ژێر باڵەخانەڕوخاوەکاندا گیریان خورادووە.
بە پێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین، لە ٤٨ کاتژمێری کۆتاییدا تەرمی ١٠ شەهید گواسترانەوە نەخۆشخانە و ٥٦ کەسیش بریندار بوون.
بەم شێوەیە ژمارەی شەهیدەکان لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە گەشتە ٧٣ هەزار و ٧٨٣ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٤ هەزار و ٧٣٨ کەس.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سەربازانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشیان کردە سەر ناوچە جیاوازەکانی کەناری ڕۆژئاوا و ژمارەیەک لە فەلەستینییەکانیان دەستبەسەر کرد.
هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی سعوودیە لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە لەگەڵ فەیسەڵ بن فەرحان ئال سعود وەزیری دەرەوەی سعودیە قسەی کرد.
زیاد ئەبحەیس، شارەزای کاروباری قودس، هۆشداریی دا سەبارەت بە ئامادەکاریی نائاساییی دامەزراوە و دەزگا و ڕێکخراوە سەهیۆنییەکانی چالاک لە بواری دروستکردنی پەرستگای خەیاڵی لەسەر کاولاشەکانی مزگەوتی پیرۆزی ئەقسا، هاوکات لەگەڵ نزیکبوونەوەی جەژنە جوولەکەکان کە لە ئەمڕۆ شەممەوە دەست پێدەکات.