ڕووسیا: کۆنتڕۆڵی یەکێک لە شوێنە نیشتەجێبوونەکان لە دۆنێتسک مسۆگەر کرا
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند، سەربازانی ڕووسیا دەستیان بەسەر شارۆچکەی ڤێسێلۆی لە کۆماری گەلی دۆنێتسکدا گرتووە.
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە پێشهاتەکانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ڕووسیا لە ئۆکرانیا و دۆنباس بڵاوکردەوە.
لە بەیاننامەکەی وەزارەتەکەدا هاتووە کە لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێک کە لە لایەن یەکەکانی گروپی سەربازی ناوەندییەوە ئەنجام دراوە، شارۆچکەی ڤێسێلۆی لە کۆماری گەلی دۆنێتسک کۆنترۆل کراوە.
لە بەیاننامەکەدا بانگەشەی ئەوە کراوە کە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا هەزار و ٣٩٠ سەربازی ئۆکرانیا کوژراون، هەروەها ١١ زرێپۆشی شەڕکەر و تانک لەناوبراون.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە گەمارۆی هێزەکانی ئۆکرانیا لە ناوچەی خارکیڤ توندتر دەبێتەوە، هەروەها دوو هەوڵی سەربازانی ئۆکرانیا بۆ دەرچوون لەو گەمارۆیە لەلایەن هێزەکانی ڕووسیا پووچەڵ کراونەتەوە.
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە هێزە چەکدارەکانی ڕووسیا ناوەندەکانی لۆجستی و دامەزراوەکانی ژێرخانی گواستنەوە و وزەی کردۆتە ئامانج کە لەلایەن سوپای ئۆکرانیا بەکاردەهێنرێن، بە بەکارهێنانی چەکی وردبینی بەرزی وشکانی و دەریایی و هەروەها فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دوور مەودا.
بەپێی زانیارییەکان یەکینەکانی بەرگری ئاسمانی ڕووسیا ٧ مووشەکی ڕێنمایی کراو و ٦٧٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان بێلایەن کردووە کە ئۆکرانیاوە ئاراستە کراون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
دۆنالد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەدا کە بەم نزیکانە شەڕ لەگەڵ ئێران کۆتایی پێدێت و ڕایگەیاند، هەرکاتێک ململانێکان وەستان، نرخی نەوت بە خێرایی دادەبەزێت.
لە یەمەن پێشڕەوی بزووتنەوەی انصارالله لە کەنارەکانی ڕۆژئاوا و گەیشتن بە ناوچەکانی دەوروبەری موها و زوباب و باب المندب لە باشووری حودەیدە، دووبارە گرنگی ئەم ڕێگایە ستراتیژییە دەریاییەی لە نێوان دەریای سوور و کەنداوی عەدەندا دەریخستووە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ٧٨٣ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٤ هەزار و ٧٣٨ کەس.