پاسێکی فریاگوزاری مرۆیی بووە ئامانجی هێرشی داگیرکەران
پزیشکانی بێ سنوور ڕایانگەیاند، رژێمی داگیرکەر لە غەززە پاسێکی کردە ئامانج کە کرێکارانی مرۆیی هەڵگرتبوو و جارێکی دیکە سەلامەتی کارمەندانی تەندروستی و فریاگوزاری پشتگوێ خراوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی ئەو ڕێکخراوە، پاسێک کە ١٠ کرێکاری مرۆیی لە شاری غەززە هەڵگرتبوو، لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی لەلایەن سوپای رژێمی داگیرکەر زیانی پێگەیشت و کرێکارێک بریندار بوو. ئاماژە بەوە کراوە کە پاسەکە لۆگۆیەکی گەورەی لەسەر بووە، بۆیە بە ڕوونی دەناسرێتەوە کە ئۆتۆمبێلێکی یارمەتی مرۆیی بووە.
پزیشکانی بێ سنوور ڕایانگەیاند کە هیچ شوێنێک لە غەززە سەلامەت نییە و جەختیان لەسەر پێویستی پاراستنی هاووڵاتیانی مەدەنی و کارمەندانی تەندروستی و کارمەندانی مرۆیی کردەوە.
لە بەیاننامەکەدا بە تایبەتی باس لەوە کرا کە نابێت ئەو ئۆتۆمبێلانەی فریاگوزاری پزیشکی و مرۆیی کە بە لۆگۆ نیشانە کراون ڕاستەوخۆ بکرێنە ئامانج.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
داتاکانی بڵاوکراوە لەلایەن ناوەندی توێژینەوەی دیلەکانی فەڵەستین و ناوەندی داتاکانی فەلەستین "موعتی" دەریان خستووە کە سەربازانی سەهیۆنی لە دەستپێکی دەستدرێژییەکەیانەوە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، نزیکەی ٢٠٠٠ منداڵی فەلەستینییان دەستبەسەر کردووە.
پارێزگاری قودس بڵاویکردەوە، ١٦٥ جولەکە لە ڕێگەی دەروازەی مەغاریبەوە هەڵیانکوتایە سەر مزگەوتی ئەقسا و گەشتی ئیستفزازییان لە حەوشەکاندا ئەنجامداوە و ڕێوڕەسمی تەلمودییان ئەنجام داوە.
زیاد محەمەد جابیر تەمەن ٥٤ ساڵ، لە هەڵمەتێکی هێزەکانی داگیرکەر لە شاری ئەلبیرە لە کەناری ڕۆژئاوا شەهید بوو. لەگەڵ شەهیدبوونی جابیر، ژمارەی ئەو فەلەستینیانەی لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٦ـەوە بە تەقەی هێزەکانی داگیرکەر لە کەرتی ڕۆژئاوا شەهیدبوون، ١٠٠ کەسی تێپەڕاندووە.