ڕووسیا داوای لە ژاپۆن کردووە سیستەمی مووشەکی دروستکراوی ئەمریکا بکشێنێتەوە
ڕووسیا داوای لە ژاپۆن کرد کە سیستەمی مووشەکی تایفون کە لە ئەمریکا دروستی کردووە بکشێنێتەوە.
ماریا زاخارۆڤا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند کە ڕووسیا داوای کردووە ژاپۆن سیستەمی هەڵدانی مووشەکی وشکانی تایفون کە لە ئەمریکا دروستکراوە و بۆ هەڵدانی مووشەکی مامناوەند و کورت مەودا دیزاین کراوە بکشێنێتەوە.
زاخارۆڤا ڕایگەیاندووە، "لە ٣ی ئەیلولدا، یاداشتێکی ناڕەزایەتی بۆ لایەنی ژاپۆنی لە مۆسکۆ و تۆکیۆ نێردراوە سەبارەت بە جێگیرکردنی سیستەمی مووشەکی وشکانی تایفون کە لە ئەمریکا دروستکراوە، کە بۆ هەڵدانی مووشەکی مامناوەند و کورت مەودا داڕێژراوە، بۆ دوورگەی کیوشو".
زاخارۆڤا ئاماژەی بەوەدا کە تۆکیۆ جارێکی دیکە ئەم هەنگاوەی ناوە سەرەڕای دووبارەبوونەوەی دەستپێشخەرییە دیپلۆماسییەکانی لایەنی ڕووسی کە نیگەرانییەکانی دەربڕیوە سەبارەت بە هەڕەشەکان بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی و ئاشتی و سەقامگیری ناوچەکە، ئاماژەی بەوەشکرد، "جەختکرایەوە کە جێگیرکردنی پێشوەختەی ئەم سیستێمانە لەلایەن ژاپۆنەوە لەسەر خاکەکەی، لەژێر هەر بیانوویەکدا، بەبێ گوێدانە کات و شێوازی جێگیرکردن، قبوڵکراو نییە".
زاخارۆڤا ئاماژەی بەوەشکردووە، "داوا لە لایەنی ژاپۆنی کراوە کۆتایی بەم کارە بهێنێت و ئەو سیستەمەی کە باسی لێوە دەکرێت لە خاکەکەی بکشێنێتەوە".
زاخارۆڤا ڕایگەیاندووە، "ئەندرێ ڕودێنکۆ، جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ ئاکیرا موتۆ، باڵیۆزی ژاپۆن لە مۆسکۆ لە ١٦ی ئەیلوول، داوای لە تۆکیۆ کرد ناوەڕۆکی ئەو یاداشتەی پێشتر نێردراوە زۆر بە جددی وەربگرێت."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
نوێنەرایەتی هەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە ڤیەننا ڕایگەیاند کە رژێمی سەهیۆنی چاوپۆشی لە داواکارییەکانی دانانی دامەزراوە و چالاکییە ئەتۆمییەکانی لە ژێر چاوەدێریی گشتگیری سەلامەتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی کردووە.
لە ئەنجامی هێرشێکی بۆمبی بۆ سەر مزگەوتێک لە ناوەندی پۆلیس لە شاری کۆهاتی ویلایەتی خەیبەر پەختونخوای وڵاتی پاکستان ١١ کەس گیانیان لەدەستدا کە ٥یان پۆلیس بوون.
لە باشووری وڵاتی فلیپین لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری بۆ سەر قوتابخانەیەک ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ٧ کەسیش بریندار بوون.