انصارالله بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکانی سەر شاری جیزان لە سعوودیە گرتە ئەستۆ
بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە بە مووشەکی بالیستیک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە ناوچەی ئەلتوال لە جیزان هێرشیان ئەنجامداوە و ژمارەیەکی زۆر لە سەربازانی سعوودی کوژراون و بریندار بوون.
یەحیا سەریع وتەبێژی انصارالله ڕایگەیاند، ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی پێشوەختە ئاڵۆز و گشتگیریان لە ناوچەی ئەلتوال لە جیزان ئەنجام داوە، ژوورەکانی ئۆپەراسیۆن و ناوەندەکانی فەرماندەیی و کۆنترۆڵکردن، کۆگاکانی چەک و شوێنە سەرەکییەکانی دیکەی هێزەکانی سعوودیەیان کردۆتە ئامانج.
سەریع ڕاپۆرتی دا، بە وردی ڕێمپ و سەکۆکانی هەڵدانی مووشەکیان لە کەمپێکی ناوچەی جیزان و هەروەها ژمارەیەک ئۆردوگای سعودیە لە ناوچەی جیزان داوە.
سەریع بانگەشەی ئەوەی کرد کە سەدان هێزی سەربازیی سعوودی و هەروەها دەیان کارمەند و ئەفسەری سعوودی لە هێرشەکاندا کوژراون یان بریندار بوون و ژمارەیەک کۆگای چەکی سعوودی دوژمن خاپوورکراون و سووتێنراون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سوپای داگیرکەری سەهیۆنی ڕایگەیاند کە لە بەیت حانوون لە باکووری غەززە ٢ سەربازیان کوژراون.
لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداریدا لە ناوچەی تیلابێری نیجەر نزیک سنووری مالی، ژمارەیەکی زۆر سەرباز کوژران و چەندین سەربازی دیکەش بریندار بوون.
حازم قاسم وتەبێژی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی حەماس جەختی لەوە کردەوە کە حەماس بەتەواوی ئامادەیە بۆ جێبەجێکردنی ئەو نەخشەڕێگایەی لەگەڵ ئەنجوومەنی ئاشتیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەبارەت بە پلانی ئاشتی بۆ کەرتی غەززە لەسەری ڕێککەوتوون.