لە ئەنجامی هێرشی داگیرکەران بۆ سەر زەواییدە و خان یونس کەسێک شەهید بوو
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی کەرتی غەززە، فەلەستینییەک شەهید بوو و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.
پەیامنێری ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین لە غەززە ڕاپۆرتی دا ئۆتۆمبێلێک لە نزیک نەخۆشخانەی ئەمریکی لە شارۆچکەی زەواییدە لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە کرایە ئامانجی هێرشی رژێمی سەهیۆنی کە لە ئەنجامدا فەلەستینییەک شەهید بوو و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.
لە هێرشێکی دیکەدا، درۆنێکی رژێمی سەهیۆنی کۆمەڵێک فەلەستینیی لە بەردەم قوتابخانەی حەیفا لە ناوەڕاستی شاری خان یونس لە باشووری کەرتی غەززە کردە ئامانج کە بەهۆیەوە ٤ کەس بریندار بوون و ڕاگەیەندراوە کە ڕەوشی تەندروستیی یەکێک لە بریندارەکان سەختە.
هاوکات، تۆپخانەکانی سوپای رژێمی سەهیۆنی ناوچەکانی باشووری شاری خان یونسیان بە سەختی تۆپباران کرد.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە نیویۆرک لە کاتی بەشداریکردنی بنیامین نەتانیاهۆ، بەناو سەرۆکوەزیرانی رژێمی سەهیۆنی لە نیویۆرک لە ٨١ـەمین دانیشتنی کۆبوونەوەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکرد، خۆپیشاندان بەڕێوەچوو و لە کاتی خۆپیشاندانەکاندا ١٠٣ کەس دەستبەسەر کران.
سوپای داگیرکەری سەهیۆنی ڕایگەیاند کە لە بەیت حانوون لە باکووری غەززە ٢ سەربازیان کوژراون.
لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداریدا لە ناوچەی تیلابێری نیجەر نزیک سنووری مالی، ژمارەیەکی زۆر سەرباز کوژران و چەندین سەربازی دیکەش بریندار بوون.