لە نیویۆرک لە دژی نەتانیاهۆ خۆپیشاندان: ١٠٣ کەس دەستبەسەر کران
لە نیویۆرک لە کاتی بەشداریکردنی بنیامین نەتانیاهۆ، بەناو سەرۆکوەزیرانی رژێمی سەهیۆنی لە نیویۆرک لە ٨١ـەمین دانیشتنی کۆبوونەوەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکرد، خۆپیشاندان بەڕێوەچوو و لە کاتی خۆپیشاندانەکاندا ١٠٣ کەس دەستبەسەر کران.
بنیامین نەتانیاهۆ، بەناو سەرۆک وەزیرانی رژێمی سەهیۆنی ڕووبەڕووی ناڕەزایەتیی هەزاران کەس لە نیویۆرک بوو کە بۆ بەشداریکردن لە ٨١ەمین دانیشتنی کۆبوونەوەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک بوو.
خۆپیشاندەران لەسەر جینۆساید لە غەززە و داگیرکردنی خاکەکانی فەلەستین و سیاسەتی ئاوارەبوونی زۆرەملێ دژی نەتانیاهۆ خۆپیشاندانیان ئەنجام دا.
پۆلیسی نیویۆرک بەربەستی بەدرێژایی ڕێگاکە دانا بۆ ئەوەی ڕێگری لە خۆپیشاندەران بکەن بۆ گەیشتن بە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان.
خۆپیشاندەران کە تا ئەو خاڵە ڕۆیشتن کە پۆلیس ئاڕاستەی کردبوو، لە نزیک بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان درێژەیان بە خۆپیشاندانەکەیان دا.
لە کاتی خۆپیشاندانەکاندا بە گشتی ١٠٣ کەس دەستبەسەر کران.
بەشی پۆلیسی نیویۆرک ئیدیعای کردووە کە دەستگیرکردنەکان بە بیانووی تێکدانی نەزمی گشتی ئەنجام دراون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی کەرتی غەززە، فەلەستینییەک شەهید بوو و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.
سوپای داگیرکەری سەهیۆنی ڕایگەیاند کە لە بەیت حانوون لە باکووری غەززە ٢ سەربازیان کوژراون.
لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداریدا لە ناوچەی تیلابێری نیجەر نزیک سنووری مالی، ژمارەیەکی زۆر سەرباز کوژران و چەندین سەربازی دیکەش بریندار بوون.