بن گڤیر هەڕەشە لە زیندانییەکی فەلەستینی دەکات: دەمەوێت بتکوژم
ئیتامار بن گڤیر، بەناو وەزیری ئاسایشی نەتەوەیی رژێمی سەهیۆنی، چووە ناو ژووری حەسەن سەلامە زیندانی فەلەستینی کە نزیکەی ٣٠ ساڵە بە دیل گیراوە و هەڕەشەی لێکرد و وتی، "دەمەوێت بتکوژم، دەمەوێت لە سێدارە بدەم."
ئیتامار بن گڤیر، بەناو وەزیری ئاسایشی نەتەوەیی رژێمی سەهیۆنی، چووە ناو ژووری زیندانی فەلەستینی حەسەن سەلامە و ڕاستەوخۆ هەڕەشەی کوشتنی لێکرد.
لە گرتە ڤیدیۆییەکاندا کە بن گڤیر لە هەژماری تایبەتی خۆی لە سۆشیال میدیا بڵاویکردووەتەوە، دەبینرێت کە بە یاوەری پاسەوانەکان دەچێتە ژووری سەلامە و بە زیندانییەکە دەڵێت، "دەمەوێت بتکوژم، دەمەوێت لە سێدارەت بدەم."
ڕێکخراوەکانی زیندانیانی فەلەستینی داوایان لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و گرووپەکانی مافی مرۆڤ کردووە کە هەنگاو بنێن بۆ پاراستنی زیندانییەکان و ڕێگریکردن لەو جۆرە کارانە.
حەسەن سەلامە لە ئۆردوگای خان یونس لە کەرتی غەززە لە دایک بووە، لە ساڵی ١٩٩٦ لەلایەن داگیرکەرانی سەهیۆنی لە شاری ئەلخەلیل دەستبەسەر کراوە.
سەلامە کە ٤٨ سزای هەتاهەتایی و ٣٠ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنراوە و نزیکەی ٣٠ ساڵە بە دیل گیراوە. باس لەوە دەکرێت کە ١٣ ساڵ لەو ساڵانە لە ژووری تاکەکەسیدا بەسەر بردووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەگوێرەی میدیاکانی ئێران، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە ماوەی ٢ شەوی ڕابردوودا هێرشیان کردووەتە سەر ١٩ کەشتی بازرگانی کە هەوڵی تێپەڕاندنی نایاسایی لە گەرووی هورمزیان دەدا.
لە ئەنجامی هێرشی چەکدارانی نەناسراو بۆ سەر کانێک لە ویلایەتی پلاتۆ لە ناوەڕاستی نێجیریا لانیکەم شەش کانگەر کوژران و دووی دیکەش بریندار بوون.
لە تایلەند لافاوێکی توند کە بەهۆی بارانبارینی بەخوڕەوە لە ماوەی ١٠ ڕۆژی ڕابردوودا بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی ٨ کەس و زیاتر لە ٥٤٥ هەزار کەس لە سەرانسەری ٢٥ پارێزگادا کاریگەرییان لەسەر دروستکردووە.