حەماس: ڕاپەڕینی قودس هێمای یەکێتیی نیشتمانییە لە وەڵامی تاوانەکانی "ئیسرائیل"دا
حەماس بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند، " ڕاپەڕینی قودس هێمای یەکێتیی نیشتمانییە لە وەڵامی تاوانەکانی 'ئیسرائیل'دا."
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی حەماس بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند، "گەلی فەلەستین یازدەیەمین ساڵیادی ڕاپەڕینی قودس لە یادەوەریی زیندووی خۆیاندا بە زیندوویی ڕادەگرن، ئەو ڕاپەڕینەی کە پریشکەکانی بە سووتاندنی خێزانی دەوابشە لە پارێزگای نابلوس لەلایەن نیشتەجێبووانی سەهیۆنییەوە گەشایەوە، لە کاتێکدا حکوومەتی داگیرکاری فاشیست و توندڕەوە سەهیۆنییەکان تاوان و دەستدرێژییەکانیان دژی شاری قودس و مزگەوتی پیرۆزی ئەقسا و دژی گەلەکەمان لە سەرانسەری خاکە داگیرکراوەکانمان چڕتر دەکەنەوە."
ئەم بزووتنەوەیە جەختی کردەوە، "ڕاپەڕینی قودس لە یەکی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ وەک وێستگەیەکی گرنگ و بەردەوام لە یادەوەریی گەلەکەماندا دەمێنێتەوە، کە هێمای یەکێتیی نیشتمانییە لە وەڵامی ئەو تاوانە دڵتەزێنەدا و بەڵگەیەکی دیکەیە لەسەر ئەوەی کە خوێنی شەهیدان، هەرچەندیش بخایەنێت، بە فیڕۆ ناچێت و هەر دەستدرێژییەک بۆ سەر قودس و مزگەوتی پیرۆزی ئەقسا بە خۆڕاگری و خەباتی زیاتر وەڵام دەدرێتەوە، تا ئەو کاتەی داگیرکاران شکست دەهێنن و لە خاک و پیرۆزییەکانمان دەردەکرێن."
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە، "خوێنی شەهیدە چاکەکانمان کە لە ئاکامی تیرۆر و دەستدرێژیی داگیرکاران و توندڕەوە سەهیۆنییەکان ڕژا، تاوانێکە بە تەواوی ئەنجام دراوە و شاهێدی دەبێت لەسەر سادیزم و فاشیزمی ئەوان. چڕکردنەوەی بەردەوامی دەستدرێژیی داگیرکارانی سەهیۆنی دژی خاک، گەل و پیرۆزییەکانمان، نەیتوانیوە و ناتوانێت ئیرادەی گەلەکەمان بشکێنێت یان بڵێسەی خۆڕاگری، بەرگری و داکۆکیکردنیان لە مافە ڕەواکانیان بکوژێنێتەوە."
حەماس هەروەها ڕایگەیاند، "لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم تاوانە پەرەسەندووە لەلایەن حکوومەتی داگیرکاری فاشیست لە کەرتی غەززە، کەناری ڕۆژئاوا و قودسی داگیرکراودا، ئێمە جارێکی دیکە داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، وڵاتان و ڕێکخراوەکان دەکەین کە بە ئەرک و بەرپرسیارێتییە سیاسی، مرۆیی و ئەخلاقییەکانی خۆیان لە کۆتاییهێنان بەم تیرۆریزمە سەهیۆنییەی کە ئاشتی، ئاسایش و سەقامگیریی نێودەوڵەتی دەخاتە مەترسییەوە، هەنگاو بنێن و بە جددی بۆ بە تاوانبار ناساندنی حکوومەتی رژێمی داگیرکاری قودس، گۆشەگیرکردنی و دادگاییکردنی سەرکردەکانی وەک تاوانباری جەنگ هەوڵ بدەن."
حەماس ئاماژەی بەوە کرد، "ئێمە بۆ گیانی شەهیدە چاکەکانمان نزادەکەین و لە خودای گەورە داوای شیفای برینداران و زیانلێکەوتووان و ئازادکردنی دیلەکان و دەستبەسەرکراوان لە زیندانەکانی دوژمن دەکەین. سڵاوی پڕ لە شانازی و سەربەرزیمان پێشکەش بە هەموو ڕۆڵە خۆڕاگر و بەرگریکارەکانی گەلەکەمان لە فەلەستین و دەرەوەی ئەو وڵاتە دەکەین و وەفاداریی خۆمان بۆ درێژەدان بە خەبات تا بەدیهاتنی ئامانجەکانی گەلەکەمان بۆ ڕزگارکردنی خاک و پیرۆزییەکان ڕادەگەیەنین."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ناوچەی زاقاتالای وڵاتی ئازەربایجان بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٢ ڕووی دا.
هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی بە ١٢ ئۆتۆمبێلی سەربازی دزەیان کردە ناو گوندی سەیدە ئەلجولان لە لادێی قونەیترە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٤ هەزار و ٤٠ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٥ هەزار و ١٦٨ کەس.