هێزەکانی داگیرکەر دوای ١١ ڕۆژ گەماڕۆدانەوە لە ئەلخەلیل کێشایەوە
هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی ئەمڕۆ دوای ١١ ڕۆژ گەماڕۆدانەوەی شاری ئەلخەلیل لە کەناری ڕۆژئاوا لە ناوچەکە کێشایەوە.
یوسف ئەلجەباری شارەوانی ئەلخەلیل ڕایگەیاند، ئەو کەسانەی بە زۆر چۆڵیان پێکراوە دەتوانن بگەڕێنەوە خانووکانیان و خوێندکارەکانیش دواتوانن بگەڕێنەوە قوتابخانەکانیان.
خالد دوودین پارێزگاری ئەلخەلیل وتی، "دوای کێشانەوە ئیسرائیل هێزەکانی ئەمنی فەلەستینی تەواوی ناوچەکەیان کۆنترۆل کردووە."
دوودین هەروەها وتی، "بەرپرسان و هێزەکانی ئەمنی فەلەستین بەردەوامن لە چاودێریکردنی گەشەپێدانەکانی ناوچەکە و هەوڵ بۆ دروستکردنی مەرجەکانی گونجان بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان دەدەن."
هێزەکانی داگیرکەر لە ٢٣ی ئۆکتۆربەر دوای ئۆپڕاسیۆنی دوو چالاکوانی فەلەستینی و کوژرانی ٢ سەربازی داگیرکەر و بریندار بوونی ٣ی دیکە شاری ئەلخەلیلیان گەماڕۆ دایەوە.
یوسف جەباری باسی لەوە کرد کە شارەوانی بە شێوەی فەرمی لەبارەی کێشانەوەی هێزەکانی داگیرکەر ئاگادار کراوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە دیاربەکر لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکانی دژی بازرگانان و بەکارهێنەرانی ماددەی هۆشبەر، دەست بەسەر ١٢٣ کیلۆ ماریجوانادا گیرا و لێکۆڵینەوەش لە دژی ٢٨ تۆمەتبار دەستیپێکرد.
کۆمیتەی فریاگوزاریی زستان لە غەززە ڕایگەیاند نزیکەی ١.٥ ملیۆن ئاوارەی فەلەستینی ڕووبەڕووی مەترسییەکانی وەرزی زستان بوونەتەوە، کە لە نێویاندا ٩٥٠ هەزار کەسیان لە ناوچەیەکدا دەژین کە مەترسیی مامناوەند یان بەرزی لافاوی هەیە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٤ هەزار و ٦٠٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٥ هەزار و ٨٧٢ کەس.