٢ هەلیکۆپتەر لە نزیک چیای ئێڤرێست پێکدادان: کوژراوێک و بریندارێک
لە ناوچەی چیای ئێڤرێست لە نیپاڵ، ٢ هەلیکۆپتەر کە خەریک بوو بنیشنەوە، پێکدادانیان کرد و لە ئەنجامدا کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسێکیش بریندار بوو.
بەپێی وتەی دەسەڵاتداران، ڕووداوەکە ڕۆژی سێشەممە لە نزیک کەمپی بنکەی ئێڤرێست ڕووی داوە.
سەرۆکی ناوچەی سۆلوخومبو بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، هاووڵاتییەکی هیندی لە ڕووداوەکەدا گیانی لەدەستداوە، هەروەها نیوزلەندییەکی برینداریش ڕزگار کراوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو کۆپتەرانە سەر بە دوو کۆمپانیای تایبەت بوون بە ناوەکانی فیشتەیل ئایر و دایناستی ئایر.
کۆمپانیای فیشتایل ئایر ڕایگەیاندووە، کۆپتەرەکەیان لەکاتی نیشتنەوە لەکاتی هەڵگرتنی سەرنشینانی ڕزگارکراوی ناوچەی ئێڤرێستدا کەوتۆتە خوارەوە. بەرپرسێکی کۆمپانیاکە ڕایگەیاندووە، هاووڵاتییە هیندی و نیوزلەندییەکانی ناو کەشتییەکە گەشتیارن.
بەرپرسێکی کۆمپانیای دایناستی ئایر ڕایگەیاند کە هیچ سەرنشینێک لە کۆپتەرەکەی کۆمپانیاکەدا نەبووە و تەنها باری هەڵگرتووە.
ڕووداوەکە لە لوتکەی وەرزی گەشتیاری لە نیپاڵ ڕووی داوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٤ هەزار و ٦١٥ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٥ هەزار و ٨٩٩ کەس.
عیماد عومەر ئەحمەد ڕادی تەمەن ٣٩ ساڵ کە لە بۆردومانی هێزەکانی داگیرکەر لە خان یونس لە باشووری کەرتی غەززە بریندار بوو، گیانی لەدەستدا.
لە دوورگەری قشمی ئێران لە کەنداوی فارس ٥ تەقینەوە ڕووی دا.