ژمارەی شەهیدەکان لە غەززە گەشتە ٧٤ هەزار و ٦١٨ کەس
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٤ هەزار و ٦١٨ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٥ هەزار و ٩٢٠ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ دەستی بە هێرشی توند بۆ سەر کەرتی غەززە کرد و لە کاتی هێرشەکاندا مەدەنییەکانی کردە ئامانج.
لە ئەنجامی هێرشەکاندا دەیان هەزار کەس شەهید بوون و سەدان هەزار کەسیش بریندار بوون.
لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ئاگربەست ڕاگەیەندرا بەڵام سوپای داگیرکەر بەردەوامە لە پێشێلکردنی ئاگربەست و لە ئەنجامی هێرشەکاندا فەلەستینییەکان شەهید دەبن.
هەروەها هێشتا دەیان هەزار کەس بێ سەروشوێنن کە هەنێکیان لە لایەن سوپای داگیرکەر دەستبەسەر کراون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش لە ژێر باڵەخانەڕوخاوەکاندا گیریان خورادووە.
بە پێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین، لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا تەرمی ٣ شەهید گواسترایەوە نەخۆشخانە و ٢١ کەسیش بریندار بوون.
بەم شێوەیە ژمارەی شەهیدەکان لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە گەشتە ٧٤ هەزار و ٦١٨ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٥ هەزار و ٩٢٠ کەس.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
کۆمیسیۆنی بەرگری وشکانی فەلەستین بڵاوکردنەوەی دوو فەرمانی جیاوازی ڕاگەیاند کە بە گشتی ٩ هەزار و ٤٨٧ دۆنم زەوی لە پارێزگاکانی سەلفیت و جەنین بۆ بەخێوکردنی ئاژەڵداریی دانیشتووان تەرخان دەکات.
بەپێی زانیارییەکان، فڕۆکە سەربازییەکانی چین کە بریتین لە فڕۆکەی جەنگی، بۆمب هاوێژ، فڕۆکەی پشتیوانی و هەلیکۆپتەر، ٢٢ گەشتیان لە دەوروبەری دوورگەی تایوان ئەنجام داوە.
سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند، "فڕۆکەیەکی بێ سەرنشینی ئەمریکی MQ-9 کە بەسەر گەرووی هورمزدا دەفڕی، لەلایەن سیستەمی بەرگری ئاسمانی سوپای پاسداران خراوەتە خوارەوە."