ئاگاداری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ڕۆژئاوای نیل لە ئەوروپا: ژمارەی مردووان ١٣٠ کەسی تێپەڕاند
بەپێی داتاکانی ناوەندی ئەوروپی بۆ خۆپاراستن و کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییەکان (ECDC)، حاڵەتەکانی ڤایرۆسی ڕۆژئاوای نیل لە سەرانسەری کیشوەرەکەدا گەیشتوونەتە ئاستێکی پێوانەیی.
داتاکانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ڕۆژئاوای نیل لە ئەوروپا دەریانخستووە کە نەخۆشییەکە لە چەندین وڵاتدا هەیە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی سەنتەری ئەوروپی بۆ خۆپاراستن و کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییەکان (ECDC) بڵاوی کردووە، ئیتاڵیا بە ٧٨٠ حاڵەتی تووشبوون لە پێشەنگی لیستەکەدایە. لە یۆنان ٤٦٣ حاڵەت، فەرەنسا ١٨٠، ئیسپانیا ١٤٩، ڕۆمانیا ١٢٥ حاڵەت تۆمارکراوە.
لە هۆڵەندا ٧٧ حاڵەت و لە مەقدۆنیای باکوور ٧١ حاڵەت و لە سربیا ٥٩ حاڵەت تۆمارکراوە. کرواتیا ٢٢ حاڵەت و بەلجیکا ١٥ حاڵەت و نەمسا و بولگاریا و کۆسۆڤۆ هەریەکەیان ٨ حاڵەتی تووشبوونیان هەیە.
٧ حاڵەت لە ئەلبانیا، ٧ حاڵەت لە ئەڵمانیا، ٥ لە هەنگاریا، ٣ حاڵەت لە سلۆڤینیا تۆمارکراوە. هەریەک لە وڵاتانی سلۆڤاکیا و مۆڵدۆڤا یەک حاڵەتیان تۆمار کردووە.
لەو کیشوەرەدا کە کۆی ژمارەی تووشبووان دوو هەزار کەسی تێپەڕاندووە، ژمارەی مردووانی ڤایرۆسی ڕۆژئاوای نیلیش بەرزبووەتەوە بۆ سەرووی ١٣٠ کەس.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەرپرسانی عێراق ئەو ئیدیعایانەیان ڕەتکردەوە کە بەهۆی بەرزبوونەوەی گرژی و ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکە ئاسمانەکەی داخراوە.
لە ڕۆژهەڵاتی فەرەنسا پاسێکی قوتابخانە خۆی کێشا بە دارێک و بەهۆیەوە ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٦ کەسیش بریندار بوون.
هێزەکانی داگیرکەر هەڵیانکوتایە سەر شارۆچکە و کەمپەکانی پەنابەران لە دەوروبەری جەنین و نابلوس و ڕامەڵڵا.