ڕێکخراوی فریاکەوتن و ڕزگارکردنی غەززە: باران و زریان خێوەتی ئاوارەکانی وێران کرد
ڕێکخراوی فریاکەوتن و ڕزگارکردنی غەززە ڕایگەیاند کە بارانبارینی بەخوڕ و هەڵکردنی بای بەهێز بووەتە هۆی تێکچوونی ژمارەیەکی زۆر لە خێوەتی ئاوارە فەلەستینییەکان لە کەرتی غەززە.
ناوەندی ڕاگەیاندی فەلەستین بە پشتبەستن بە ڕێکخراوی فریاکەوتن و ڕزگارکردنی غەززە ڕایگەیاند کە بارانبارینی بەخوڕ و هەڵکردنی بای بەهێز بووەتە هۆی تێکچوونی ژمارەیەکی زۆر لە خێوەتی ئاوارە فەلەستینییەکان لە کەرتی غەززە.
ئەم ڕێکخراوەیە وێڕای هۆشداری لەبارەی ڕوودانی کارەساتێکی مرۆیی هاوکات لەگەڵ دەستپێکی وەرزی زستان، جەختی کردەوە کە پاراستنی گیانی هاووڵاتییانی فەلەستینی لە بارودۆخی قەیراناویی ئێستادا، گرنگترین ئەولەوییەتی هێزەکانی فریاگوزارییە.
ڕێکخراوی فریاکەوتن و ڕزگارکردنی غەززە هەروەها داوای دابینکردنی خێرای خێوەتی گونجاوی بۆ بنەماڵە ئاوارەکان و پڕچەککردنی ناوەندە فریاگوزاری و فریاکەوتنەکانی بە ئیمکانات و کەرەستەی پێویست کرد تاکوو بتوانن هەڵمەتەکانی ڕزگارکردن ئەنجام بدەن و پارێزگاری لە گیانی هاووڵاتییان بکەن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەقفی خێرخوازی یەتیمەکان بەردەوامە لە چالاکییەکانی خێرخوازی لە کەرتی غەززەی کە لە ژێر هێرشەکانی رژێمی داگیرکەردایە.
حازم قاسم، وتەبێژی بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی حەماس جەختی کردەوە کە دۆخی کارەساتباری مرۆیی لە کەرتی غەززە و ئێش و ئازاری گەلی فەلەستین لە ئەنجامی ژێرئاوکەوتنی خێوەتی سەدان بنەماڵەی ئاوارە، پەڵەی شەرمەزارییە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٤ هەزار و ٦٤٠ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٥ هەزار و ٩٤٧ کەس.