ئێران: یۆرانیۆمی پیتێنراو نابرێتە دەرەوەی وڵات
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئیسماعیل بەقایی، ڕایگەیاند کە گواستنەوەی یورانیۆمی پیتێنراو بۆ دەرەوەی وڵات بە هیچ شێوەیەک لە ڕۆژەڤدا نییە.
بەقایی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی تەلەڤیزیۆنیی "المیادین"ی لە لوبنان، هەڵسەنگاندنی بۆ پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا و پرۆسەی دانوستانە ئەتۆمییەکان کرد. ناوبراو ئاماژەی بەوە دا کە بۆ نیشدانی جیدییەتی ئێران لە دانوستانەکاندا، ماوەی جێبەجێکردنی ئەو پلانی کارەی کە پێشتر پێشکەشی کردبوو، لە حەوت ڕۆژەوە بۆ دوو ڕۆژ کەم کردووەتەوە.
بەقایی ڕەخنەی لە ئیدارەی ئەمریکا گرت بەوەی کە بەردەوام ئامانجەکانی دانوستان دەگۆڕێت و پێی وا بوو کە هەندێک ناوەند لە واشنتۆن بەهۆی حساباتی سیاسی ناوخۆییەوە هەڵسوکەوت دەکەن. بەقایی ئەوەشی خستە ڕوو کە گفتوگۆ ڕاستەوخۆکان و پەیوەندییە تەلەفۆنییەکان بەردەوامن و بیری هێنایەوە کە پشکێنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی لەم نزیکانەدا پشکنینی خولییان لە وێستگەی ئەتۆمیی بوشەهر ئەنجام داوە.
بەقایی جەختی لەوە کرد کە کردنەوەی ئەو دامەزراوە ئەتۆمییە زیانلێکەوتووانە بۆ پشکنین لەم بارودۆخە ئەمنییەی ئێستادا لۆژیکی نییە و جەختی لەسەر هێڵە سوورەکانی ئێران سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی کردەوە و وتی، "گواستنەوەی یورانیۆمی پیتێنراوی ئێران بۆ دەرەوەی وڵات لە بەرنامەماندا نییە."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
دامەزراوەی خێرخوازی بۆ منداڵانی بێباوک بانگەوازێکی هاوکاری بۆ کەرتی غەززە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، "ئێستا کاتی ئەوەیە تیشک بخەینە سەر ئەو کارەساتە مرۆییەی کە لە غەززە ڕوودەدات و ویژدانەکان بەئاگا بێنەوە".
ژمارەی قوربانییەکان لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە گەشتە ٧٤ هەزار و ٦٤٥ شەهید و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٥ هەزار و ٩٧٨ بریندار.
وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ڕایگەیاند کە لە ئۆکراینا ناوەندێکی لۆجۆستی کە بۆ مەبەستی سەربازی بەکار دێت و کەشتییەکیان کردووە ئامانج.