سعودیە ڕێککەوتنی هاوکاریی شەمەندەفەری لەگەڵ تورکیا پەسەند کرد
ئەنجومەنی وەزیرانی عەرەبستانی سعوودی ڕەزامەندی لەسەر یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن دا کە هاوکاری لە کەرتی هێڵی ئاسنین لەگەڵ تورکیا دەگرێتەوە. ئەم بڕیارە بوو بە هەنگاوێکی نوێ لە هەوڵەکانی هەردوو وڵات بۆ پەرەپێدانی هاوکاری لە بواری گواستنەوە و لۆجیستیکدا.
بەپێی بڕیارێک کە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا بە سەرۆکایەتی محەممەد بن سەلمان لە ریاز ی پایتەخت بەڕێوەچوو، ئەو یاداشتنامەیەی کە لە نێوان دەستەی گشتی گواستنەوەی سعوودی و وەزارەتی گواستنەوە و ژێرخانی کۆماری تورکیادا واژۆ کرا.
یاداشتنامەکە لەبری ئەوەی ڕێککەوتنبێت بۆ دروستکردنی راستەوخۆی هێڵێکی ئاسنین، ئامانجی پەرەپێدانی هاوکاری تەکنیکی و دامەزراوییە لە نێوان هەردوو وڵات لە کەرتی هێڵی ئاسنیندا.
لە چوارچێوەی ئەمەدا، کاری هاوبەش پێشبینی کراوە لە بوارەکانی ژێرخانی هێڵی ئاسنین، مەرجە تەکنیکییەکان، سیستەمەکانی ئاماژەدان و پەیوەندی، دیجیتاڵکردن، ئەندازیاری، سیستەمەکانی ئاسایش، توێژینەوە و پەرەپێدان و ئاڵوگۆڕی زانیاری.
کارکردن بۆ هێڵی تورکیا-سعوودی بە جیا بەردەوامە
هاوکاری نێوان هەردوو وڵات لە ڕوانگەی پلانەکانی پەیوەندی ناوچەیی هێڵی ئاسنیشەوە گرنگی خۆی هەیە. کارکردن لەسەر پڕۆژەی هێڵی ئاسنین کە پێشبینی دەکرێت سعوودیە لە ڕێگەی ئوردن و سووریاوە بە تورکیاوە ببەستێتەوە، بەردەوامە.
وەزیری گواستنەوە و خزمەتگوزارییە لۆجیستیکییەکانی سعوودیە لە مانگی نیساندا ڕایگەیاندبوو کە چاوەڕوان دەکرێت لێکۆڵینەوەکانی شیاوی ئەو پەیوەندییە تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٦ تەواو ببن. تۆڕی هێڵی ئاسنینی سعوودیە تا دەروازەی ئەلحەدیسە لە سنووری ئوردن درێژدەبێتەوە.
ئەنقەڕەش هەوڵەکان بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە ناوچەییەکانی گواستنەوە لە ڕێگەی سووریا و ئوردنەوە دەباتە پێشەوە. وە ئەو یاداشتنامەیەی لە نێوان تورکیا، سووریا و ئوردندا لە مانگی نیساندا واژۆ کرا، ئامانجی بەهێزکردنی پەیوەندی ناوچەییە لە جۆرە جیاوازەکانی گواستنەوەدا، لەوانەش هێڵی ئاسنین.
ڕێڕەوی مێژوویی هێڵی ئاسنینی حیجاز کە نزیکەی ١٣٠٠ کیلۆمەترە لە نێوان شام و مەدینەدا، لەگەڵ ئەم پلانە ناوچەییانەی هێڵی ئاسنیندا جارێکی تر دەکەوێتەوە بەر باس. بەڵام یاداشتنامەی ئێستا ڕێککەوتنی ڕاستەوخۆی دروستکردن یان بەڕێوەبردن نییە بۆ گەڕاندنەوەی هێڵی ئاسنینی حیجاز بۆ خزمەتگوزاری.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانی و تۆپخانەیییەکان و تەقەکردن لە ناوچە جیاوازەکانی کەرتی غەززە، ٧ فەلەستینی کە یەکێکیان منداڵە شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون.
ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە کارگەیەکی دروستکردنی ئاسن و پۆلا لە پارێزگای ئیزمیری تورکیا گیانیان لەدەستدابوو گەشتە ١٨ کەس.
ژنێکی بەتەمەنی ئیتاڵی لە هەڵوێستێکی مرۆیی بێوێنەدا، بڕیاریدا کۆشک و ماڵە مێژووییە خێزانییەکەی بفرۆشێت و سەرجەم داهاتەکەی پێشکەش بە منداڵانی غەززە بکات.