ژمارەی تووشبووانی ئیبۆلا لە کۆنگۆی دیموکراتی ١١ هەزار کەسی تێپەڕاند
لە کۆماری دیموکراتیی کۆنگۆ ژمارەی تووشبووانی ئیبۆلا بۆ ١١ هەزار و ٤٢ کەس بەرزبووەتەوە و ژمارەی مردووانیش گەیشتووەتە ٥ هەزار و ٣٨٧ کەس.
بەگوێرەی دوایین زانیارییەکانی وەزارەتی تەندروستی کۆماری دیموکراتیی کۆنگۆ، تا ئێستا ١١ هەزار و ٤٢ کەس لەو وڵاتە تووشی ڤایرۆسی ئیبۆلا بوون و ٥ هەزار و ٣٨٧ کەسیان گیانیان لەدەستداوە.
بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ئیبۆلا لە ناوەڕاستی مانگی ئایاردا ڕاگەیەندرا و بووەتە کوشندەترین پەتای ئیبۆلا لە مێژووی کۆنگۆدا.
تا ئێستا هیچ ڤاکسین و چارەسەرێکی ناسراو نییە بۆ ڤایرۆسەکە کە لە ٨ پارێزگای وڵات بڵاوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
نزار ئامێدی سەرۆک کۆماری عێراق بۆ بەشداری لە کۆنفرانسی گۆڕانی کەشوهەوا سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان (COP31) کە لە ئەنتاڵیای تورکیا بەڕێوەدەچێت سەردانی تورکیای کرد.
ژمارەی قوربانییەکان لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە گەشتە ٧٤ هەزار و ٦٥٣ شەهید و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٦ هەزار و ٧ بریندار.
لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانی و تۆپخانەیییەکان و تەقەکردن لە ناوچە جیاوازەکانی کەرتی غەززە، ٧ فەلەستینی کە یەکێکیان منداڵە شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون.