دوران بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان: ئیسرائیل زانیاری ناڕاست وەک چەکێکی ستراتیژی بەکاردەهێنێت
بورهانەددین دوران بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ڕایگەیاندووە، رژێمی زایۆنی زانیاری ناڕاست وەک چەکێکی ستراتیژی بەکاردەهێنێت، جگە لە هێرشەکانی لەسەر زەوی.
ئەم پانێڵە کە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی کۆمارییەوە سازکرابوو، باسی لە پرسی فەڵەستین، سیاسەتی داگیرکاریی ڕژێمی زایۆنی و چالاکییەکانی زانیاری ناڕاست کرد.
بورهانەددین دوران، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان لە پانێڵەکەدا ڕایگەیاند، پرسی فەلەستین تەنیا لە غەززەدا سنووردار نییە، ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەو داگیرکاری و ستەمکاری و پێشێلکارییانەی مافی مرۆڤ کە ساڵانێکە لە قودس و کەناری ڕۆژئاوا بەردەوامە، ڕەهەندی جیاوازی ئەو ئازارانە ئاشکرا دەکات کە بەر گەلی فەلەستین کەوتووە".
دوران، سەرنجی خەڵک بۆ بەئامانجکردنی خەڵکی مەدەنی و ژێرخانی مەدەنی لە غەززە ڕاکێشا، ڕایگەیاند، لە غەززە ژنان، منداڵان، بەساڵاچووان و ڕۆژنامەنووسان دەکرێنە ئامانج، هاوکات شارەکان، نەخۆشخانەکان، قوتابخانەکان و شوێنەکانی پەرستشیش ڕووبەڕووی هێرش دەبنەوە. ئازارەکانی منداڵانی فەلەستینی بانگەوازێکە بۆ ویژدانی هاوبەشی مرۆڤایەتی.
زیاتر لە 250 بانگەشە و ناوەڕۆکی درۆمان ئاشکرا کردووە
دوران بە ئاماژەدان بەوەی کە ڕژێمی داگیرکەر جگە لە هێرشەکانی لەسەر زەوی چالاکی زانیاری ناڕاست ئەنجام دەدات، وتی، "ئیسرائیل لە پاڵ هێرشەکانی سەر زەویدا زانیاری ناڕاست وەک چەکێکی ستراتیژی بەکاردەهێنێت. وەک تورکیا لە ڕۆژی یەکەمەوە شەڕمان کردووە بۆ ئاشکراکردنی ئەو درۆیانە و ئاشکراکردنی ڕاستییەکان بۆ جیهان".
دوران بە ئاماژەدان بە کارەکانی ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی زانیاری ناڕاست لەناو بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی کۆمار، وتی، "ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی زانیاری ناڕاستمان لەناو بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییەکان، لەڕێگەی بولیتینە تایبەتەکانی فەلەستین و هەوڵەکانی پشتڕاستکردنەوە، زیاتر لە 250 بانگەشەو ناوەڕۆکی ساختەی ئاشکراکردووە کە لە ئیسرائیلەوە سەرچاوەیان گرتووە."
دوران ڕایگەیاند کە ڕێکخراوە ڕاگەیاندنەکان بە پلەی یەکەم TRT و ئاژانسی ئانادۆڵو ئەرکێکی گرنگیان لە ئەستۆ گرتووە لە ئاگادارکردنەوەی جیهان سەبارەت بەو شتانەی لە غەززە ڕوودەدەن و ئاماژەی بەوەدا کە پشتیوانی تورکیا بۆ گەلی فەلەستین بەردەوام دەبێت.
لە کۆتایی قسەکانیدا دوران بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان سوپاسی میوانان و ئەو کەسانەی کرد کە بەشدارییان لە ئامادەکردنی بەرنامەکەدا کرد.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
دەستەی کاروباری دیلان و ئازادکراوانی فەلەستین هەواڵی تێکچوونی دۆخی جەستەیی ٤ دیلی فەلەستینی لە بەندیخانەی نەقەب ڕاگەیاند.
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی یۆنان لە پەراوێزی دووەمین کۆبوونەوەی وەزاری تایبەت بە ئاسایش و پەیوەندی نێوان هەرێمەکان کە لە چوارچێوەی ئەنجومەنی کاروباری دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا بەڕێوەچوو، لەگەڵ جۆرجۆس جیراپێتریتیس وەزیری دەرەوەی یۆنان لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا کۆبووەوە
ڕووداوەکە نزیکەی ٤٠ میل دەریایی لە ناوچەی ئابووری تایبەتی بولگاریا ڕوویداوە و ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە کەشتییەکە نوقم بووە