ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی: 950 هەزار ئاوارە لە غەززە لە بەردەم مەترسی لافاودان
تەدڕۆس ئادانۆم گەبرێسوس، بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی تەندروستی جیهان ڕایگەیاند، "950 هەزار ئاوارە لە غەززە لە بەردەم مەترسی لافاودان."
تەدڕۆس ئادانۆم گەبرێسوس، بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بە ئاماژە بەوەی کە کۆرپەیەکی 8 مانگە لە غەززە هەفتەی ڕابردوو بەهۆی دابەزینی پلەی گەرما گیانی لەدەست دا، جەختی کردەوە، "نابێت هیچ منداڵێک بەهۆی سەرماوە گیان لەدەست بدات، لە کاتێکدا وەرزی زستان هێشتا دەستی پێ نەکردووە."
ناوبراو وتی، "تەنیا چەند ڕۆژێک بارانبارین، کەمپەکانی ئاوارەکانی ژێر ئاو خستووە، زیانی بە زۆربەی چادرەکانی گەیاندووە و خێزانەکانی بێ پاراستنێکی گونجاو لە بەرامبەر سەرما بەجێ هێشتووە."
بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی هەروەها وتی، "نزیکەی 950 هەزار ئاوارە لەو ناوچانە دەژین کە لە بەردەم مەترسیی لافاودان و لەو ژمارەیە، 400 هەزار کەس ڕووبەڕووی مەترسییەکی زۆر بەرز بوونەتەوە."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
دوای کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی جەنگی میگ-29 لە باکووری ڕۆژئاوای شاری بەلگرادی پایتەختی سربیا، فڕۆکەوانێک گیانی لەدەستدا.
قەیرانی مرۆیی و ئابووری لە سوودان قووڵتر دەبێتەوە؛ گوشارەکان دەرفەت بۆ ئاگربەست دەڕەخسێنن.
سەرچاوە خۆجێییەکان هەواڵی پەلاماری بەرفراوانی هێزەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی کەناری ڕۆژئاوا و دەستبەسەرکردنی دیلێکی ئازادکراوی فەلەستینییان ڕاگەیاند.