ژمارەی شەهیدان لە غەززە بۆ 74 هەزار و 710 کەس بەرزبووەوە؛ ژمارەی بریندارەکان دەگاتە 176 هەزار و 131 بریندار
لە دەرئەرنجامی ئەو هێرشانەی کە لە 7 تشرینی یەکەمی 2023وە لە کەرتی غەززە بەردەوامن، ژمارەی شەهیدان بۆ 74 هەزار و 710 کەس بەرزبووەتەوە و ژمارەی بریندارەکانیش گەیشتووەتە 176 هەزار و 131 بریندار
هەروەها لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا تەرمی 7 کەسی تر دۆزرانەوە و 10 کەسی برینداریش گەیەندراونەتە نەخۆشخانەکان. ئاماژە بەوەشکراوە، یەکێک لە کوژراوەکان بەهۆی ئەو برینانەی پێشتر تووشی بووە، گیانی لەدەستداوە، هەروەها 15 کەسی دیکەش برینداربوون.
شایانی باسە لەو کاتەوەی ئاگربەستەکە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، تا ئێستا هەزار و 658 کەس کوژراون و شەش هەزار کەسیش بریندار بوون.
هەر لەو ماوەیەدا ژمارەی ئەو تەرمانەی لە ژێر داروپەردوودا دەرهێنراون گەیشتە 850 تەرم.
جەخت لەوە کرایەوە کە زۆرێک لە تاکەکان لە ژێر داروپەردوودا گیریان خواردووە؛ بەڵام تیمەکانی ئەمبولانس و فریاگوزاری نەیانتوانیوە بگەنە ئەم ناوچانە بۆ پێشکەشکردنی هاوکاری. (İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
پەرلەمانی ئیتالیا ڕێسایەکی نوێی دژە-سێمیتیزمی پەسەند کرد، کە بەهۆی بەستنەوەی ڕەخنە لە ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی بە دژەسێمیتیزمەوە، وە مشتومڕی لێکەوتووەتەوە
ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە ڕژێمی داگیرکەر هێرشێکی نوێی بۆ سێ ناوچە کە کەوتۆتە باکووری ڕۆژهەڵاتی کەمپی نوسەیرات، لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە دەستپێکردووە
ژنە زیندانییە فەلەستینییەکان کە لەلایەن ڕژێمی داگیرکەرەوە لە زیندانی دامون ڕاگیراون، بە بیانووی نوێکردنەوەی داتاکان ناچارکراون سەرپۆشەکانیان لاببەن، هەروەها ئەوانەی ڕەتیانکردووەتەوە، تووشی دەستدرێژی جەستەیی بوون