نەتەوە یەکگرتووەکان سێ بڕیارنامەی تایبەت بە فەلەستین پەسەند دەکات
کۆمیتەی چوارەمی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بە زۆرینەی دەنگ سێ ڕەشنووسی بڕیارنامەی تایبەت بە پرسی فەلەستین پەسەند کرد
ڕەشنووسی بڕیارنامەکە سەبارەت بە کارەکانی رءکخراوی ئۆنۆڕوا پاڵپشتی 143 وڵاتی وەرگرت و 9 وڵاتیش دەنگی نەخێریان دا و 20 وڵاتیش دەنگیان نەدا.
ڕەشنووسی بڕیارنامەکە سەبارەت بە ماڵ و موڵک و ماڵی پەنابەرانی فەلەستین و داهاتەکانیان لەلایەن 155 وڵاتەوە پشتیوانی لێکرا و 9 وڵات دژایەتیان کرد و 9 وڵاتیش خۆیان بەدوور گرت.
ڕەشنووسی بڕیارنامەکە سەبارەت بە چالاکیی و پراکتیکەکانی نیشتەجێکردنی ئیسرائیل کە کاریگەرییان لەسەر مافی مرۆڤی گەلی فەلەستین و دانیشتوانی دیکەی عەرەب لە ناوچە داگیرکراوەکاندا هەیە، لەلایەن 143 وڵاتەوە پشتیوانی لێکرا و 11 وڵات دژایەتییان کرد و 17 وڵاتیش خۆیان بەدوور گرت.
ڕیاز مەنسور، چاودێرى هەمیشەیی دەوڵەتى فەلەستین لە نەتەوە یەکگرتووەکان، پێشوازیى لەو پشتیوانییە کرد کە ئەم وڵاتانە نیشانیاندا، پێزانینى بۆ هەڵوێستە پرەنسیپییەکانیان و ڕەتکردنەوە و شەرمەزارکردنى ڕوونیان بۆ سیاسەتەکانى داگیرکەری دەربڕی. مەنسوور جەختی لەوە کردەوە کە ئەنجامەکانی دەنگدان پەیامێکی ڕوونی نێودەوڵەتی دەگەیەنن: پێویستە هەنگاوی کردەیی بنرێت بۆ جێبەجێکردنی بڕیارنامەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان- لە پێش هەموویانەوە بڕیارنامەی 2334ی ئەنجومەنی ئاسایش لە ڕێگەی ڕاگرتنی چالاکییەکانی نیشتەجێبوون و کۆتاییهێنان بە داگیرکاری و پاراستنی گەلی فەلەستین و دامەزراوەکانیان و شوێنە پیرۆزەکانیان.
زیاتر جەختی لەسەر پێویستی بەردەوامبوونی پشتیوانی لە پەنابەرانی فەلەستینی کردەوە لەوانەش ئۆپەراسیۆنی بەردەوامی رێکخراوی ئۆنۆڕوا و دەستەبەرکردنی مافە بێبەشنەکراوەکانی گەلی فەلەستین، بەتایبەتی مافەکانیان بۆ چارەنووس و گەڕانەوە و سەربەخۆیی. (İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ڕێژیمی داگیرکەر 9 دیلی لە غەززەوە ئازاد کرد، لە کاتێکدا چارەنووسی هەزاران دیلی تر کە هێشتا لە کەمپ و ناوەندە سەربازی و نهێنییەکانی سەر بە سوپای داگیرکەر ڕاگیراون، نادیارە
بەپێی سەنتەری توێژینەوەی ئەمریکی (Pew Research Center)، تا ساڵی 2035 ئایینی ئیسلام 2.57 ملیار پەیڕەوی دەبێت و ئاینی مەسییحیش 2.52 ملیار شوێنکەوتووی دەبێت
پەرلەمانی ئیتالیا ڕێسایەکی نوێی دژە-سێمیتیزمی پەسەند کرد، کە بەهۆی بەستنەوەی ڕەخنە لە ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی بە دژەسێمیتیزمەوە، وە مشتومڕی لێکەوتووەتەوە