هێرشی سایبەری بۆ سەر ماڵپەڕی وەزارەتی دەرەوەی نەمسا
لە ڕۆژانی 12-13ی تشرینی دووەمدا هێرشێکی سایبەری بۆ سەر ماڵپەڕی وەزارەتی دەرەوەی نەمسا ئەنجام دراوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی نەمسادا هاتوە ئەو تۆمارانە بینراون کە ناو و زانیارییەکانی پەیوەندیی کاری ئەو کارمەندانەیان تێدایە کە لە ناوەندی وەزارەت و نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکانی دەرەوەی وڵاتدا کار دەکەن.
هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە لە ڕۆژانی 12-13ـی تشرینی دووەمدا چوونەژوورەوەی بێمۆڵەت ئەنجام دراوە بۆ سەر ماڵپەڕەکەیان کە لەلایەن دابینکەرێکی خزمەتگوزاریی دەرەکییەوە بەڕێوە دەبرێت. تۆمار کراوە کە هێرشەکە لە کاتی پچڕانی خزمەتگوزارییەکانی مایکرۆسۆفت لە سەرتاسەری جیهاندا ڕووی داوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا باس لەوەش کراوە کە چوونەژوورەوە بێمۆڵەتەکە لە ١٣ـی تشرینی دووەمدا دەستنیشان کراوە و دوای دەستتێوەردان دەستبەجێ ڕێگریی لێ کراوە، هەروەها لەو پشکنینەی کە تیمێکی پسپۆڕ ئەنجامیان داوە، دەرکەوتووە ئەو تۆمارە داتایانەی ناو و زانیارییەکانی پەیوەندیی کاری کارمەندانی ناوەندی وەزارەت و نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکانی دەرەوەی وڵاتیان تێدایە، بینراون.
وەزارەتەکە هیچ هەڵسەنگاندنێکی سەبارەت بەوەی کێ لە پشت هێرشەکەوەیە نەخستووەتە ڕوو. (İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە دەریای باندا بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.8 پلە ڕووی دا
ژمارەی قوربانییەکان لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە گەشتە ٧٤ هەزار و ٧٣٦ شەهید و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٦ هەزار و ١٩٤ بریندار.
بەهۆی ئەو هێرشانەی هێزەکانی پشتیوانیی خێرا لە ویلایەتی نیلی شین لە باشووری ڕۆژهەڵاتی سوودان ئەنجامیان داوە، دانیشتووانی 35 گوند ناچار بوون بەرەو پایتەختی ویلایەتەکە کۆچ بکەن.