بەردەوامیی سنووردارکردنی هاتنی هاوکارییەکان: قەیرانی مرۆیی غەززە قوڵتر دەبێتەوە
بەردەوامیی سنووردارکردنی رژێمی زایۆنی لەسەر هاتنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ کەرتی غەززە، قەیرانی مرۆیی لەم ناوچەیەی زیاتر لە جاران توندتر کردووە؛ بە جۆرێک کە تەنیا ٣٣ لەسەدی ئەو بارهەڵگرانەی پێشبینی کرابوون و ١٥.٤ لەسەدی ڕێژەی سووتەمەنیی دیاریکراو، گەیشتوونەتە غەززە.
بە پێی بەیاننامەیەکی ناوەندی ڕاگەیاندی فەلەستین، کەمبوونەوەی هاتنی هاوکارییەکان ئێستا لە قەیرانێکی فریاگوزاری تێپەڕیوە و بووەتە هەڕەشەیەکی بەربڵاو دژی ژێرخانە هەستیارەکان؛ بە تایبەت کە خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان، دابینکردنی ئاو و تۆڕی ئاوەڕۆ ڕووبەڕووی تێکچوونی جیددی بوونەتەوە.
هاوکات، قەیرانی نیشتەجێبوونیش توندتر بووە و ١.٧٦ ملیۆن فەلەستینی ئاوارە بوون؛ لە کاتێکدا ٩٤ لەسەدی دانیشتووانی غەززە پێویستییان بە هاوکارییە پەیوەندیدارەکان بە پەناگە و پێداویستییە سەرەکییەکان هەیە.
سەرەڕای زیادبوونی پێداویستییەکان لە وەرزی زستاندا، هێشتا هاتنی زیاتر لە ٤٠٠ جۆر کەلوپەلی سەرەکی قەدەغەیە و نزیکەی ١٥٠ هەزار خێوەتیش لە دەرەوەی کەرتی غەززە چاوەڕوانی هاتنەژوورەوەن.
کەمبوونەوەی هاوکارییە خۆراکییەکان و زیادبوونی مەودای نێوان پێداویستییەکانی خەڵک و ڕێژەی فریاگوزاری، مەترسیی توندبوونی هەژاری و نائەمنیی خۆراکی زیاد کردووە.
لەلایەکی دیکەوە، پیسبوونی سەرچاوەکانی ئاو و خراپبوونی دۆخی ئاوەڕۆ، مەترسیی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکانی زیاد کردووە و هاوکات حاڵەتەکانی تووشبوون بە مێنینژیت لە نێوان دانیشتووانی غەززە ڕوو لە زیادبوونە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
میدیاکانی لیبیا بڵاویانکردەوە، کەشتییەکی بازرگانی لە کەناراوەکانی بنغازی لەلایەن ئۆتۆمبێلێکی ژێر ئاوی بێ سەرنشین (UAV) کراوەتە ئامانج.
لە باکووری ئەفغانستان لە ئەنجامی تەقینەوەی تەقەمەنی نەتەقیو ٢ کەس گیانیان لەدەستدا.
٢٤ فڕۆکەی سەربازیی چینی بینراون کە بریتین لە فڕۆکەی جەنگی و بۆمب هاوێژ و فڕۆکەی پشتیوانی و فڕۆکەی بێ سەرنشین بەدەوری تایواندا دەسوڕێنەوە، هاوکات ٨ کەشتی جەنگی و ٣ کەشتی فەرمیش لەنزیک دوورگەکە بینراون.