بەرپرسانی ئێرانی دەست نیشانیان کرد، واکسنی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە سەرکەوتوویی لە سەر ئاژەڵەکان تاقی کراوە.

سەعید نەمەکی وەزیری تەندروستی ئێران دەست نیشانی کرد، وڵاتەکەی بۆ دروست کردنی واکسنی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەنگاوەکانی گرنگ داناوە.

سەعید نەمەکی وتی، "٤ مانگە لە نزیکەوە شوێنکەوتووی هەنگاوەکانی زانایانی ئێرانیم بۆ دروست کردنی واکسنی ڤایرۆسی کۆرۆنا. سەرئەنجامەکان ئومێدوارانەن. پشکنین لە ئەنجام سەر ئاژەڵەکان بە سەرکەوتوویی بووە. لە کاتێکی نزیکدا لە سەر مرۆڤ تاقی دەکرێت."

لە ئێران ١٠ هەزار و ٨١٧ کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا مردوون و ٢٢٧ هەزار و ٦٢٢ حالەتی تووشبوون تۆماڕ کراوە.

لە ئێران یەکەم حالەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ١٩ی شوبات تۆماڕ کرا.(İLKHA)

 

ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه

هەواڵەکانی پەیوەندار

هەواڵی هەڵبژاردە

Mobil Uygulamamızı İndirin

هەواڵەکانی گرنگ