پەیامی ئەدیب گوموش رێبەری جەماعەتی حزب الله بۆ جەژنی قوربان

ئەدیب گوموش رێبەری جەماعەتی حزب الله لە پەیامەکەدا دەست نیشانی کرد؛ دەبێت لە سەر ئامانجی راستی میسیۆنی گرنگی حەج دووبارە بیر بکرێت و دەبێت بۆ چارەسەر کردنی بابەتی کورد لە رێگای دادپەریوە کار بکرێت.
ئەدیب گوموش رێبەری جەماعەتی حزب الله بە سورەتی کەوسەر دەستی بە پەیامەکەی کرد.
تەواوی دەقی راگەیەندراوی ئەدیب گوموش رێبەری جەماعەتی حزب الله:
"پیرۆزبایی جەژنی خانەوادەی شەهیدەکان کە بۆ دۆزی ئیسلام خوێنیان رژتوە، ئەو کەسانەی تەمەنیان لە مەدرەسەی یوسفیە تێپەڕاندوە؛ فیداکارەکانی عەزیز و موهاجرەکان و خانەوادەکانیان کە چەندین جەژنە دوور لە کەسوکارەکانیان دەژین؛ براکانم و خوشکەکانم کە تەمەنەکەیان بۆ خزمەت بە دۆزەکە دەرباز دەکەن و تەواوی مسوڵمانەکان دەکەم. داوا لە خودای مەزن دەکەم کە لە دەهاتوودا جەژنەکان پێکەوە ئیدراک بکەین.
ئەمساڵ بەهۆی نەخۆشیی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە وەکو ئیمتیحان مولاحەزە دەکەین، عیبادەتی حەج کە دەبووا وەسیلەی کۆبوونەوەی چەندین ملیۆن مسوڵمان ئەمساڵ ئەنجام نادرێت. کەعبەی کە قەڵەباڵغیێکی گەورەی کە بە دەنگی 'لبیک اللهم لبیک' لە دەوری دەگەڕیان، ئێستا چاوەڕوانی هاتنی مسوڵمانەکانێکە بە بیرێکی ساغلەم دەوری کەعبە پڕ بکەن. نەخۆشیی ڤایرۆسی کە ژمارەیەکی زۆر حیکمەت کە دەزانین-نازانین ئیحتیوا دەکات، بووە هۆی رێگری لە ئەنجام درانی کۆنگرەی ساڵانە و پێکەوە بوونی ئوممەت و لە بیر چوونەکەی، وا بیر دەکەین ئاماژە بەوە دەکات دەبێت لە سەر ئەم بابەتەی گرنگ فکر بکرێت و پلان بۆ ئەو شتانەی دەتوانرێت ئەنجام بدرێت دارێژرێت. داوا لە خودای گەورە دەکەم، ئەو فیراقەی کە لایەنی عیبرەتی و سزای هەیە هەرچی زووە کۆتایی بێت و نەسیبی تەواوی مسوڵمانەکان بکات کە دووبارە تەماشای ئەو کاتەی جوان بکەن کە عەشقی ئیلاهی و تەسلیمیەت بە جوانترین شێوە نیشانی تەواوی دونیا دەدات و بکاتە نەسیب کە بە حەقەکەی عیبادەتی حەج ئەنجام بدەن. داوا لە خودا دەکەم کە هێز و وەحدەت نەسیبی ئێمە بکات کە بتوانین ئەو کارانەی ئەنجام بدەین وەکو ئوممەت ئەنجاممان نەداوە و یانیش بەهۆی هۆکارەکانی کە لە دەستماندا نییە نەمانتوانیوە ئەنجام بدەین. بەم وەسیلەیە داوای چارەسەریێکی بە خێر بۆ ئەو کەسانە دەکەم کە تووشی نەخۆشیەکە بوونەتەوە و لە خودا داوای مەغفیرەت بۆ تەواوی ئەهلی ئیمان دەکەم کە بەهۆی نەخۆشیەکە کۆچی دوایان کردوە و داوای سەبری جەمیل بۆ خانەوادەکانیان دەکەم.
داوا لە تەواوی براکان دەکەم کە بە هەمان شێوەیەی لە ژیانی رۆژانەماندا لە تەواوی ئەو رەفتار و بەرتەک و وتە و نووسینەکان دوور دەوەستین کە سوودی بۆ ئیمان و ئاخیرەت و دۆزەکەمان نییە و دەبنە هۆکاری لاواز بوونی پەیوەندیەکانی خانەوادەییمان و رێگری لە یەکێتی و پێکەوە بوون لە نێوان رێکخراوەکانی ئیسلامی و کۆمەڵگاکانی مسوڵمان دەکات، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیش پەیڕەوی لەو شتە بکەن. دەبێت نیشانی تەواوی مسوڵمانەکان بدەین کە ئەگەر بە شێوەیەکی ئەرێنی تۆڕی کۆمەڵایەتی بە کار بهێنرێت چەندە سوودی دەبێت و دەبێت چۆن بە کار بهێنرێت و ببەینە بە نموونەیەک.
بە داخەوە دەبینین کە بابەتی فەلەستین و مزگەوتی ئەقسا کە ئەنجامێکی دەردناکی ئیختیلاف و جیاوازی ئێمەیە و دەبێتە هۆکاری خوێنرێژی دەروونیمان، لە ئەنجامی هەنگاوێکی نوێی سەهیۆنیەکان دەکەوێتە ناو قوناغێکی دژوارتر و کێشەرداتر. نفرین لە ئیسرائیلی سەهیۆنی و پشتگرانی دەکەین کە پلانی ئیلحاقێکی نوێ داڕێشتوە کە هەنگاوێکە بۆ حاکم بوون بە سەر تەواوی قودس و خاکەکانی دەوروبەرەکەی. بە ئیزینی خودا بە تەواوی دەرفەتەکان و مەرجەکانمان هەوڵ دەدەین و کار دەکەین کە لە بەرامبەر ئەوان ببیەنە بە بەندێک. داوا لە تەواوی براکان دەکەین رێگە نەدەن ئەو ئامانجە لە بیریان بچێت و عیللەتی دونیەوی بوون نەبێتە هۆکاری رێگری لە هەوڵ و غەیرەتەکەیان. داوا دەکەین ئەو کەسانەی کەمێکیش بێت کەوتنە ناو لەهویات و رەهاوەت دووبارە بە پابەند بوون بە قورئان و نوێژ و سەبڕ و دوعا سەفەکانیان لە رێگای وەسەت کە حەزرەتی پێغەمبەر رابەریە پتەوتر بکەن. بۆ تێکشکاندنی ئەو یاریەی گەرەی سەهیۆنیست کە ناتوانرێت تەنها لە پشتی گەلی فەلەستینی بە عیزەت بار بکرێت، بانگێشتی زانایانی ئوممەت و پێشەوایانی کۆمەڵگا بە لای ئیتیفاق و ئیستیشارە دەکەین.
هەروەها بابەتێکی دیکەی دەردناکی جوگرافەیەکەمان بابەتی کوردە کە لە پێشماندایە. ئەم بابەتەی کە چەندین جار بە هۆکارەکانی جۆراجۆر باسمان کردوە دبێت بە شێوەیەکی دادپەروەرانە چارەسەر بکرێت و مافەکانی مرۆیی و ئیسلامی بە هەمان شێوەی بە تەواوی نەتەوەکانی مسوڵمان دراوە بە ئەوانیش بدرێت و ئەو بابەتەی گرنگ رادەستی ئیمپریالیستەکان نەکرێت. دەبێت بە هاوکاری هاوبەش تورکیا و ئێران و عێراق و وڵاتانی ناوچەکە گەلی کوردی مەزلووم لە هەرێمی کوردستانی عێراق و تەواوی ناوچەکانی دیکەی کە دەژین نەخرێتە باوشی هێزیەکانی ئیمپریالیست و بابەتەکە لە رێگایەکی دادپەروەرانە چارەسەر بکرێت کە تەواوی لایەنەکان لەبەر بگیرێت. دەوڵەتەکانی ئیمپریالیست وەکو ئەمریکا و فەڕەنسا تا ئەمڕۆ کێشەی کوردیان بۆ ئامانجەکانی پیسی خۆیان بە کار هێناون و هیچ کات بۆ چارەسەر کردنی بابەتی کورد کاریان نەکردوە. ئەو هەوڵانەی دەدرێت و پەیمانەکانی کە دەبەسترێت بۆ چارەسەر کردنی کێشەکە نییە و ئامانجەکەی کوورتر کردنی دوژمنایەتی و دابەش بووون لە نێوان گەلەکانی مسوڵمان دەبێت. بۆیە چارەسەر کردنی بابەتەکە پابەندی نزیکبوونەوەی بە فەراسەت و کردنەوەکانی دادپەروەرانەی بەڕێوبەرانی مسوڵمانی وڵاتەکانی ناوچەکەیە. دەبێت بەڕێوبەرانی وڵاتانی ناوچەکە ئەو راستیە ببینن و بە فەراسەت و حەقانیەت نزیکی بابەتەکە ببەن و هەوڵ بۆ چارەسەر کردنێکی دادپەروەرانە بدەن.
بە دوعای بوون بە وەسیلەی خێرەکان جارێکی دیکە پیرۆزبایی جەژنەکەتان دەکەن و داوا لە خودا دەکەم کە قوربانەکانتان کە بە تەکبیرەکان سەردەبڕن قبول بێت.
براکەتان ئەدیب گوموش." (İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٧ هەزار و ١٣٠ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٣٥ هەزار و ١٧٣ کەس.
هێزەکانی داگیرکەر هێرشیان کردە سەر کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو و ٢١ فەلەستینیان دەستبەسەر کرد کە ٦یان قوتابی بوون.
لە پارێزگای ئیزمیر لە ناو دارستان ئاگر دەرکەوت و ئاگرەکە گەشتە خانووکان. لە ئەنجامی رووداوەکەدا نەخۆشێکی ئیفلیج تەمەن ٨٠ ساڵە گیانی لەدەستدا.
داگیرکەرانی سەهیۆنی جارێکی دیکە هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا و چالاکییەکانی ئایینی تەلمودیکیان ئەنجام دایەوە.