رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی دووبارە هێرشی کردە سەر کەناری غەززە
فڕۆکەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشی کردە سەر شوێنەکانی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین (حەماس) لە کەناری غەززە.
بە پێی زانیارییەکان، فڕۆکە و هەلیکۆپتێرەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێڕشیان کردە سەر شوێنەکانی کەتائیبی القسام لقی سەربازیی حەماس لە عەسقەلان لە باکووری رۆژئاوای بەیت لاحیە.
سەهیۆنیەکانی داگیرکەری دەست نیشانیان کرد، کاتێک هێرش کرا سەر شوێنەکانی حەماس لە غەززەوە ١٣ مووشەک ئاراستەی خاکەکانی داگیرکراو کراوە و ٨یان تێک شکێندراوە.
هەروەها محەمەد الهندی ئەندامی ئۆفیسی سیاسیی جیهادی ئیسلامی دەست نیشانی کرد، کاتێک لە کۆشکی سپی رێککەوتنی ئاسایی بوون لە نێوان رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی و ئیمارات و بەحرێن واژۆ کرا، بە ئاراستە کردنی مووشەک لە غەززە بۆ سەر خاکەکانی داگیرکراو وڵامیان درا.
الهندی وتی، " کاتێک رێککەوتنی ئاسایی بوون لە نێوان هەنێک عەرەبەکانی خۆفڕۆش و ترامپ و نەتانیاهۆی رووڕەش واژۆ دەکرا بە ئاسراتە کردنی مووشەک لە غەززە رەفتارەکەمان لە بەرامبەر ئەم بابەتە نیشان دایەوە."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
داتاکانی بڵاوکراوە لەلایەن ناوەندی توێژینەوەی دیلەکانی فەڵەستین و ناوەندی داتاکانی فەلەستین "موعتی" دەریان خستووە کە سەربازانی سەهیۆنی لە دەستپێکی دەستدرێژییەکەیانەوە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، نزیکەی ٢٠٠٠ منداڵی فەلەستینییان دەستبەسەر کردووە.
پارێزگاری قودس بڵاویکردەوە، ١٦٥ جولەکە لە ڕێگەی دەروازەی مەغاریبەوە هەڵیانکوتایە سەر مزگەوتی ئەقسا و گەشتی ئیستفزازییان لە حەوشەکاندا ئەنجامداوە و ڕێوڕەسمی تەلمودییان ئەنجام داوە.
پزیشکانی بێ سنوور ڕایانگەیاند، رژێمی داگیرکەر لە غەززە پاسێکی کردە ئامانج کە کرێکارانی مرۆیی هەڵگرتبوو و جارێکی دیکە سەلامەتی کارمەندانی تەندروستی و فریاگوزاری پشتگوێ خراوە.
زیاد محەمەد جابیر تەمەن ٥٤ ساڵ، لە هەڵمەتێکی هێزەکانی داگیرکەر لە شاری ئەلبیرە لە کەناری ڕۆژئاوا شەهید بوو. لەگەڵ شەهیدبوونی جابیر، ژمارەی ئەو فەلەستینیانەی لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٦ـەوە بە تەقەی هێزەکانی داگیرکەر لە کەرتی ڕۆژئاوا شەهیدبوون، ١٠٠ کەسی تێپەڕاندووە.