هەنێک لە زانایانی ئیسلام کە شەهید کران: شێخ راغیب حەرب
لەبەر ئەوەی زۆرێك لە کەسایەتی ئیسلامی و زانای ناودارو تێكۆشەر لە مانگی شوبات شەهید كراون، مانگی شوبات وەکو مانگی شەهیدەکان ناو دەبێت.
لە مێژوودا زۆر لە تێكۆشەر و ڕێبەر و زانایان بۆ پاراستنی دینی خودا، لە ڕێگای خودا گیانیان لە بەخشیوە شەهید بونە. لەبەر ئەوەی لە مانگی شوباتدا زۆر لە زانایان و سەربازەکانی خودا شەهید بونە ئەو مانگە بە مانگی شەهیدەکان ناونراوە.
شەهیدەکان لە بیر نەکراون و لە بیر ناکرێن. بە تایبەتی لە مانگی شوبات زۆر لە ڕێبەرانی کە كاریگەریان لەسەر مێژوو هەیە شەهید كراون. بزوتنەوەکانی ئیسلامی لە ڕۆژگاری ئێستا پەند و ئامۆژگاری لە وان وەردەگرن و بەردەوام دەبن لە ڕێگاکەیان.
یەکێک لەو کەسانەی لەو مانگەدا شەهید بووە شێخ راغب حەربە کە لە لە ١٦ی شوباتی ١٩٨٤ لە ئەنجامی هێڕشی فرۆکەکەکانی سەهیۆنیەکان شەهید بوو.
شێخ ڕاغیب حەرب لە باشوری لوبنان لە دایک بوو. باوکەی دەیویست کوڕەکەی ببێتە زانا بەڵام لە تەمەنی بچووکی بەژداری خۆبەخشانی فەلەستین بوو. دواتر لە بەیروت لە لای سەید حوسێن فضل الله دەستی بە خوێندنی دەرسەکانی مەدرەسە کرد. دواتر بۆ فێر بوونی زانست چوو بۆ نەجەف، ٤ ساڵ لە مەدەرەسەی موحەممەد باقر سەدری خوێند. لە ساڵی ١٩٧٠ بە دەستی ڕژێمی بەعس لە عێراق دەرکرا. لە لوبنان دەستی بە وتنی دەرس کرد. شێخ ڕاغیب لە تێکۆشانەکەی بەردەوام بوو، گەنجەکانی دەوەروبەری کۆ کردەوە، بۆتە یەکێک لە دامەزرێنەرانی حزب الله. لە ساڵی ١٩٨٣ شێخ ڕاغیب حەرب بە دەستی سەهیۆنیەکان بەند کرا، بەڵام زوو ئازاد کرا. شێخ ڕاغیب حەرب پلانی ئۆپڕاسیۆنەکانی لە بەرامبەر سەهیۆنیەکان دروست دەکرد و بەژداری بەشێک لە ئۆپڕاسیۆنەکان بوو. لە ١٦ی شوباتی ١٩٨٤ لە ئەنجامی هێڕشی فرۆکەکەکانی سەهیۆنیەکان شەهید بوو. ٢ کوڕ و ٥ کچی هەبوو. کۆتاترین منداڵەکەی ٤ مانگ دوای شەهید بوونەکەی لە دایک بوو، ناوەکەی ڕاغیب نرا.
هەنێک لە زانایانەی بە دەستی موستەکبیران و نۆکەرەکانیان لە سێدارە دران بریتین:
شێری بیابان: عومەر موختار
٨٨ ساڵ بە سەر لە سێدارەدانی عومەر موختار کە وەکو "شێری بیابان" ناودارە تێپەڕیوە کە بەهۆی تێکۆشانەکەی لە دژی داگیرکەرانی ئیتالیان لە وڵاتی لیبیا ناودار بووە. عومەر موختار کە لە کاتی تێکۆشان لە دژی موستەعمیرەی ئیتالیا شەڕی دەکرد دەست بە سەر کرا و لە تەمەنی ٧٣ ساڵیدا لە سێدارە درا و شەهید بوو. لە ساڵی ١٩٢٢ لە ئیتالیا فاشیستەکان بوونەتە دەسهەڵاتدار و دەستیان بە سیاسەتی ئیستیعمار کردنی لیبیا کرد و عومەر موختار لە دژی ئەو رەوشە لە ساڵی ١٩٢٣ لە بەرکە دەستی بە جوڵانەوەیەکی خۆڕاگریی نوێ کرد و تا ساڵی ١٩٣١ بەردەوام بوو. لە ١١ی ئەیلوولی ساڵی ١٩٣١ لە ئەنجامی شەڕێکدا لە لایەن ئیتالیانەکان بە دیل گیرا. لە ١٥ی ئەیلوولی ١٩٣١ لە ئەنجامی دانیشتنێکی ساختەی دادگا دادگایی کرا. لە کەمپێکی کۆکردنەوە لە پێش چاوی هەزارانی لیبیایی بە ئارامی چووە سەر کورسی و لە سێدارە درا. کاتێک لە سێدارە دەدرا ئەو ئایەتانەی کۆتای سورەتی فەجر دووبارە دەکرد، "يَٓا اَيَّتُهَا النَّفْسُ الْمُطْمَئِنَّةُۗ ﴿٢٧﴾ اِرْجِع۪ٓي اِلٰى رَبِّكِ رَاضِيَةً مَرْضِيَّةًۚ ﴿٢٨﴾"
عبدالقادر عودة
دوای تەواو کردنی کۆلیژی حقوقی زانکۆی قاهیرە لە ساڵی ١٩٣٠ دەستی بە ئەنجام دانی دادوەری و داواکاری کرد. لە سەرەتای دامەزرانی إخوان المسلمین لە ناو تەشکیلاتی رێخکراوەکەدا بوو. دوای لە سەر تەخت لادانی شا فاروق بووە ئەندامی ئەنجوومەنی ئامادە کردنی دەستووری میسڕ. لە کاتی چالاکیەکانی ئەنجوومەنەکە داوای کرد دەستوور بە پێی بنەماکانی ئیسلام ئامادە بکرێت. رۆلێکی چالاکی لە ئەنجام درانی خۆپیشاندان بۆ دەربڕی ناڕەزایەتی لە بەرامبەر لە سەرکار لادانی جەنەرال نەجیب لە لایەن ئەفسەرانی حوریەتخواز هەبوو. عودة هەوڵی دا لە نێوان إخوان المسلمین و جەمال عبدالناصر و لایەنگرانی نزیک بوونەوەیەک دروست بکات بەڵام نەیتوانی بە ئامانجەکەی بگات و حکومەت بڕیاری داخستنی رێکخراوەکە دا. بەهۆی شێوەی توند لە کاتی دیدار بۆ رێگری کردن لە داخستنی رێخکراوەکە و رۆلەکەی لە خۆپیشاندانەکان بۆ گەڕانەوەی جەنەرال نەجیب بۆ سەر ئەرکەکەی بووە هۆکار کە پەیوەندیەی لەگەڵ عبدالناصر تێکبچێت. دوای واژۆ کردنی رێککەوتن لە نێوان عبدالناصر و ئینگلیزەکان، ئەرکی لێکۆلینەوە سەبارەت بە رێککەوتنەکە لە سەر ناوی إخوان المسلمین بە عبدالقادر عودة درا و ئەویش لە راپۆرتەکە باسی لەوە کرد، رێککەوتنەکە بەرگری لە سوودی ئینگلیزەکان دەکات و مەیدان بۆ داگیرکەریی ئەوان ئامادە دەکات و بۆیە لە بەرامبەر رێککەوتنەکە ناڕەزایەتی دەربڕی. باسی لەوە کرد، رێککەوتنەکە بۆ پاراستنی سوودەکانی ئەمریکا و ئینگلیزەکان ناوچەکە بەرەو شەڕ و کێشەکان دەبات. ئەو راپۆرتەکە بووە هۆکاری زیاتر تێکچوونی نێوان عبدالناصر و إخوان المسلمین و عبدالقادر عودة. بۆ ئەوەی زیاتر بتوانێت سەرقالی ئەرکەکەی لە ناو إخوان المسلمین بێت لە ساڵی ١٩٥١ دەستی لە ئەرکی فەرمیەکەی کشایەوە و دەستی بە پارێزەری کرد. لە ساڵی ١٩٥٣ بۆ ئامادە کردنی دەستوور بانگێشتی لیبیا کرا. دوای هەوڵی کوشتنی جەمال عبدالناصر لە ساڵی ١٩٥٣، عبدالقادر عودة بە بەژدار بوون لە هەوڵەکە تۆمەتبار کرا و دوای دادگایی بوونێک بۆ ماوەیەکی کورت لە دادگایێکی تایبەت بڕیاری لە سێدارەدانی بۆ دەرکرا. لە ٩ی مانگی ١٢ ساڵی ١٩٥٤ لەگەڵ ٥ ئەندامی دیکەی إخوان المسلمین شەهید کران.
سەید قوتب
سەید قوتب کە خاوەنی تەفسیری "فی ظلال قرئان"ـە کە جیهانی ئیسلام سوودی لێ وەردەگرێت و بۆ زۆر بزووتنەوەی ئیسلامی بووە مەشخەلێک، لە ساڵی ١٩٠٦ لە گوندێکی شارۆچکەی ئاسیوتای وڵاتی میسڕ لە دایک بوو و پێش لە تەمەنی ١٠ ساڵی قورئانی پیرۆزی لەبەر کرد.
یەکێک لە مامۆستاکانی سەید قوتب مەهدی عەللامە بوو. مەهدی عەللامە سەبارەت بە قوتابیەکەی وتبووی، "لەبەر ئەوەی سەید قوتب بووە قوتابی من ئەوە بۆ من مایەی شانازی و خۆشحالیێکی زۆر گەورەیە."
سەید قوتب بەهۆی تیروانین و تێگەشتنەکەی کاریگەری زۆر بە سەر کۆمەل و جەماعەتەکان هەبوو، پەروەردەی ناوەڕاست و ئامەدەیی خۆی لە الازهر تەواو کرد و دواتر لە کۆلیژی دارالعلومی زانکۆی قاهیرە دەستی بە خوێندن کرد. سەید قوتب دوای تەواو کردنی زانکۆ لە ساڵی ١٩٣٣ لە هەمان زانکۆ وەکو ئەندامی پەروەدەیی دەستی بە کار کرد.
سەید قوتب لە ساڵی ١٩٣٩ ڕووی کردە لای فیکری ئیسلامی و لە ساڵی ١٩٤٦ وتارێک بە ناوی "دەرسەکانی ڕەوش" نووسی و لە وتارەکەی باسی لەوە کرد، ئیسلاحی کۆمەڵگا و کار کردنی مسوڵمانەکان لەم بارەیە فەرمانی قورئانە. قوتب بەو نووسینەکەی ناڕەزایەتی دەربڕی لە بەرامبەر تێکچوونی ئەخلاقی و کۆمەڵایەتی لە میسڕ. بە پێی زۆر کەسەکان ئەو وتارەکە یەکەم هەنگاوی سەهید قوتب بوو بەڕەو کەوتنە ناو فیکری ئیسلامی.
سەید قوتب لە ساڵی ١٩٤٩ چووە وڵاتی ئەمریکا و نزیکەی ٣ ساڵ لەوێ بوو. سەید قوتب لەو ٣ ساڵە زۆر ناڕەزایەتی دەربڕی لە بەرامبەر شێوەی ژیان لە ئەمریکا و نەژادپەرستی کە لەوێ هەیە و مەدەنیەتی ئەمریکای! قبول نەکرد و ڕەدی کرد. لە هەمان ساڵەکاندا کاتێک لە دەروەی وڵات بوو کتێبی "لە ئیسلامدا دادپەروەری کۆمەڵایەتی" نووسی و چاپی کرد. سەید قوتب کاتێک لە ئەمریکا بوو هەموو جارێک نامە بۆ هاوڕێکانی دەنارد و لە نامەکان هەموو جارێک شەرمەزاری کۆمەڵگای ئەمریکا دەکرد. لە نامەکان دەیوت "لە مەدەنیەتی ئەمریکا گرنگیەکانی ڕووحی هیچ نییە."
سەید قوتب کە لە بەرهەمەکانی لە دژی تێگەشتنی ئیسلامی کە پڕ لە خورافەتەکانە لە سەر ڕێگای ڕاستی ئیسلام تێکۆشان دەکرد، کاتێک گەڕایەوە میسڕ واز لە کارەکەی هێنا و بەژداری جەماعەتی إخوان المسلمین بوو. کاتێک سەید قوتب واز لە ئەدەبیات هێنا و ڕووی کردە لای جەماعەتی ئیخوان بۆیە قۆناغێکی نوێ دەستی پێ کرد. سەید قوتب لە ناو جەماعەت دەستی بە چالاکیەکان کرد و باس لە زیانی مەیل کردن بەڕەو ڕۆژئاواییەکان کرد و هەوڵ دەدا گەلی میسڕ ئیحیا و زیندوو بکات.
لە ١ی تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٥٤ جەماعەتی إخوان المسلین بە هەوڵی کوشتنی جەمال عبدالناصر تۆمەتبار کرا کە لەو کاتەدا سەید قوتبیش یەکێک لە ئەندامانی جەماعەتی ئیخوان بوو. لە ئەنجامدا چەندین ئەندامی ئیخوان دەست بە سەر کران کە یەکێکیان سەید قوتب بوو و سزای ١٥ ساڵ زیندانی بوون بە سەید قوتب درا.
لە قۆناغی زینداندا زۆر ئەشکەنجە بە سەید قوتب درا کە لە ئەنجامی ئەو ئەشکەنجانەدا سەید قوتب تووشی خوێنڕژی گەدەکی بوو. دوای ١٠ ساڵ زیندانی بوون بەهۆی خراپ بوونی ڕەوشی تەندروستیەکەی بە مەرجی زیندانی بوون لە ماڵ لە ساڵی ١٩٦٤ ئازاد کرا.
دوای ئازاد بوون سەید قوتب لە ساڵی ١٩٦٥ بەرهەمێک بە ناوی "نیشانەکانی لە سەر ڕێگا" نووسی و بۆیەوە دووبارە دەست بە سەر کرا. دوای ئەو قۆناغە سەید قوتب و جەماعەتی ئیخوان بە هەوڵی ئەنجام دانی کودەتا لە بەرامبەر دەوڵەت تۆمەتبار کران.
لە ئەنجامی دادگادا سزای لە سێدارەدان بە سەید قوتب درا، بڕیاری لە سێدارەدانی سەید قوتب بووە هۆکاری هەستانی جیهانی ئیسلام و خۆپیشاندان ئەنجام دران و بڕیارەکە شەرمەزار کرا. هەروەها داوا کرا بڕیارەکە بەتال بکرێت؛ بەڵام لە ٢٩ی ئابی ١٩٦٦ زانا و بیرکار سەید قوتب شەهید کرا.
شێخ سەعید
شێخ سەعید و ٤٦ هاوڕێکەی لە ٢٩ی حوزەیرانی ١٩٢٥ لە لایەن دادگاکانی ئیستیقلالی شەرق لە دیاربەکر لە سێدارە دران. پێشەوای گەل شێخ سەعید و هاوڕێکانی لەبەر ئەوەی لە دژی ستەمەی لە لایەن بیری إتحاد و تراقی راوەستان بوونە ئامانج و لە سێدارە دران. دوای شەهید بوونی شێخ سەعید لە دژی گەلی کوردی مسوڵمان ستەمێکی گەورە دەستی پێ کرد. لە ئەنجامدا ژمارەیەکی زۆر کەس کۆمەڵکوژ کران و بە زۆر کۆچیان پێ کرا و لە دژی گرنگیەکانی ئیسلامی دەستی بە چالاکیەکانی لە ناو بردن کرا. لەو قۆناغەدا هەزاران کەس کوژران. ژماریەکی زۆر زانا کە پێشەوای گەل بوون لە سێدارە دران. بێ ئەنجام دانی جیاوازی لە نێوان پیر و گەنج و منداڵ و ئافرەت مرۆڤەکان کوژران. سەرهەڵدانی شۆڕشی شێخ سەعید؛ لە ١٣ی شوباتی ١٩٢٥ لە گوندی پیرانی شارۆچكەی ئێگلێی پارێزگای دارا هێنێ دەستی پێ کرد. شێخ سەعید ئەفەندی دوای رووخانی دەوڵەتی عوسمانیەکان هەموو جارێک باس لە مەترسیی گەشتنی زیان بە ئیسلام دەکرد و خۆی تەرخانی تێکۆشان لە رێگای ئیسلام کرد. دوای لا بردنی خیلافەت و هەوڵی دامەزراندنی "دەوڵەتی تورک نەتەوە" سەپێدنرا و لە ئەنجامدا دامەزراوەکانی ئیسلامی داخران و سیستەمی پەروەردەیی ئیسلام لەغو کرا. شێخ سەعید باوەڕ دەکرد کە دەبێت رێگری لەو رەوشە بکرێت و باسی لەوە دەکرد کە تێکۆشانەکەی بۆ تەوحیدە.
عبدالقادر مۆللا، موحەممەد قمرالزمان، متیع الرحمان نیزامی، میر قاسم عەلی
لە ساڵی ٢٠٠٩ کە حکومەتی حەسینا دووبارە بۆتە دەسهەڵاتدار و وەکو باوکەکەی ڕێگای سۆشیالیستی هەڵبژاردبوو، بە دادگاکانی "تۆمەتەکانی شەڕ" کە دروست کردبوو جەماعەتی ئیسلامی کردە ئامانج. حکومەتی حەسینای نەتەوەپەرست بە تۆمەتبار کردنی جەماعەتی ئیسلامی بە دژایەتی کردنی بە سەربەخۆبوون و پشتگیری کردن لە سوپای پاکستان و کوشتنی بەنگالیەکان لە کاتی شەڕ، دەستی بە قۆناغێکی نوێی ستەم کرد.
حکومەتی حەسینا دەستی بە دەستگیر کردنی ڕێبەرانی جەماعەتی ئیسلامی کرد و ئەوانەیان لە دادگاکانی 'تۆمەتەکانی شەڕ' دادگایی کرد و لە ئەنجامی دادگاکانی نایاسایی و بە بەلگەکانی نایاسایی سزای هەتاهەتای بە غولام ئەعزەمی تەمەن ٩٢ سالە دا کە لە ساڵی ١٩٧١ ڕێبەری جەماعەتی ئیسلامی بوو. غولام ئەعزەم لە ٢٣ی مانگی ١٠ی ساڵی ٢٠١٤ لە زیندان کۆچی دوای کرد.
هەروەها حکومەتی حەسینا لە مانگی ١٢ی ساڵی ٢٠١٣ عبدالقادر مۆللا یاریدەری سکرتێری گشتی پارتی جەماعەتی ئیسلامی و لە ١١ی مانگی ٤ی ساڵی ٢٠١٥ موحەممەد قمرالزمان یاریدەری سەرۆکی گشتی و لە ١٠ی مانگی ٥ی ساڵی ٢٠١٦ متیع الرحمان نیزامی ڕێبەری پارتەکە و لە ٣ی ئەیلولی ساڵی ٢٠١٦ میر قاسم عەلی ئەندامی بەڕێوبەرایەتی ناوەندی پارتەکە لە سێدارە دا.
جگە لەو کەسانەی لە سێدار دران ژمارەیەکی زۆری لە بەڕێوبەرانی پارتی جەماعەتی ئیسلامی بڕیاری لە سێدارە دانیان هەیە.
پارتی جەماعەتی ئیسلامی کە لە لایەن دەسهەڵات هەمو جارێک لە ژێر فشاردا بووە دوای ساڵەکانی ١٩٨٠ فشارەکان ڕۆژبەڕۆژ زیاتر بووە و زیندانی کردن و ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر مالی بەرێوبەرانی پارتەکە زیاد بووە و لە کۆتایدا گەشتە ئاستی لە سێدارە دان.
جەماعەتی ئیسلامی لەگەڵ ئەندامەکانی و زانایانی ئەو کات دژ بە دابەشبوونی پاکستان و دروستبوونی دەوڵەتی بەنگلادیش ڕاوەستان کە بە پشتگیری ڕۆژئاوایەکان لە بزووتنەوەی جیاواخواز لە ساڵی ١٩٧١ ئەنجام درا. لە ڕۆژنامەکانی ئەو کات کە بڵاو کرایەوە ناودارترین دروشمی مسوڵمانەکان ئەوە بوو 'جگە لەوەی لەگەڵ یەکتر بین بۆ چی زیاتر پارچە دەبین' بەم شوێنە ناڕەزایەتیەکەی لە بەرامبەر دابەش بوونی نیشان دا.
حەسەن بەننا
تەواوی ناوەکەی، حەسەن ئەحمەد عبدالرحمان موحەممەد البەننا الساعەتیە و دامەزێنەری جەماعەتی إخوان المسلمینە. لە ١٤ی مانگی ١٠ی ساڵی ١٩٠٦ لە ناوچەی مەحمودیەی شاری بوحەیریە لە باکوری وڵاتی میسر لە دایک بوو. بەننا ئەندامی خانەوادەیەکی زانا بوو، باوکی حەسەن بەننا زانای حەدیس بوو. دوای هەڵوەشانی خیلافەتی عوسمانی لە ساڵی ١٩٢٤ لە تورکیا، لەبەر ئەوەی مسوڵمانەکان بێ خاوەن مانەوە لە ساڵی ١٩٢٨ لە تەمەنی ٢٢ ساڵیدا جەماعەتی ئیخوانی دامەزراند. حەسەن بەننا جەماعەتی ئیخوان وەکو ڕێکخراوێکی "سیساسی ئیسلامی" دامەرزراند و ئامانجەکەی دروست کردنی ئیسلام لە ناو ژیانی ڕۆژانە و دروست کردنی دووبارەی حکومەتی ئیسلامی بوو. بەننا لەو کاتەی مرۆڤەکان لە ژێر داگیرکەری ئینگلیزەکان و فەرەنسییەکان و ئیتالیەکان بوون بانگێشتی دەکرد تاکو مرۆڤەکان بگەرێنەوە بۆ سەر ئەسلی خۆیان، بەننا ئایینی ئیسلامی وەکو "ئایینی بیرۆکە و پەرستش و نیشتیمان و ئایین و ڕوحانیەت و قورئان و شمشێر" دەناساند. حەسەن بەننا لە ١٢ی شوباتی ساڵی ١٩٤٩ لە گەورەترین مەیدانی قاهیرە تووشی هێرش بوو. بۆ چارەسەری گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە. ڕێگری کرا تاکو چارەسەر بکرێت و بەننا لەبەر بریندار بوون بە ٧ گولە و نەمانی خوێن لە لاشەی شەهید بوو.
مالکۆم ئێکس
مالکۆم ئێکس کە سیاسەتچیێکی ئەمریکی بوو، لە ١٩ی مانگی ٥ی ساڵی ١٩٢٥ لە ویلایەتی نەبراسکا لە دایک بوو. ناوەکەی "مالکۆم لیتتڵ"ـە. باوکەکەی رێڤێرێند ئیرل لیتتڵ و چوار براکەی بە دەست نەژادپەرستانی سپی پێست کوژران. لە کاتی قۆتابخانەی ئامادەیی قوتابییێکی زیرەک بوو. لە ساڵی ١٩٤٦ بە تۆمەتی دزی کردن ١٠ ساڵ سزای زیندانی بوونی وەرگرت. لە ساڵی ١٩٤٨ لەگەڵ ئەلیا موحەممەد کە نەژادپەرستێکی ڕەش پێستی بوو. لەبەر ئەوەی كاری گەری ئەلیا لە سەری هەبوو ناوی خانەوادەیی خۆ گۆڕا بۆ ئێکس X دوای ڕزگار بوون بەژداری ڕێکخراوی ئەلیا "بزووتنەوەی نەتەوەی ئیسلام" بوو. دوای تێپەڕینی چەند ساڵ، ملکۆم ئێکس لێکۆلینەوەیەکی سەبارەت بە ژیانی ئەلیا ئەنجام دا، لە مانگی ٣ی ساڵی ١٩٦٤ لە بزووتنەوەی ئەلیا جیاز بویەوە. لە ساڵی ١٩٦٤ چوو بۆ حەج. وتی، لە کاتی بە جێ هێنانی فەریزەی حەج برایەتی ڕاستیم بینی. دوای گەڕانەوە لە حەج، ناوی الحاجی مالک الشبازی وەرگرت. لە ساڵی ١٩٦٥ یەکێتی ڕێکخراوی ئافرۆ-ئەمەریکانی دروست کرد. لە ١٥ی شوباتی ١٩٦٥ هێرشێکی بۆ بۆمبی بۆ سەر مالەکە لە نیۆیۆرک ئەنجام درا. لەم هێرشەدا خانەوادەکەی بێ برینداربون ڕزگار بوون. لە ٢١ی شوباتی ساڵی ١٩٦٥دا لە کاتی پێشکەش کردنی وتارێک لە کۆنفەرانسێک، ٦ کەس بە چەک هێرشیان کردە سەر مالکۆم و ١٥ گولەی لێ دەدەن. لەگەڵ ئەوەی گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە بەڵام بەرپرسانی نەخۆشخانە وتیان شەهید بووە.
عەباس موسەوی
شەهید عەباس موسەوی لە ساڵی ١٩٥٢ لە دەشتی بەقعای وڵاتی لوبنان لە دایک بوو. لە ساڵی ١٩٦٧ کاتێک عەرەبەکان لە شەڕ لە بەرامبەر سەهیۆنیەکان شکەستیان خوارد تەمەنی ١٥ ساڵ بوو. لە تەمەنی گەنجی بەژداری خۆراگیری فەلەستین بوو. لە ئەنجامی شەڕێک لەگەڵ سەهیۆنیەکاندا بریندار بوو. چارەسەرییەکەی لە لوبنان ئەنجام درا. دوای کاتێک لەسەر داوای ئیمام موسا سەدر چۆ بۆ شاری نەجەفی وڵاتی عێراق. لەوێ لە ماوەی ٥ ساڵدا زانسەتەكەی تەواو کرد. لەگەڵ پەروەردەی مەدەرەسە، فێری زمانەکانی فەرەنسی و ئینگیلیزیش بوو. ڕژێمی بەعسی عێراق لە تێکۆشانەکەی ناڕاحەت بوو، هێرشیان کرد بۆ سەر ماڵەکەی، بەڵام بە خۆی ئەو کات لە لوبنان بوو. ئیتر نەیتوانی بچێت بۆ عێراق، بۆیە لە وڵاتی لوبنان بەردەوام بوو لە تێکۆشانەکەی. عەباس موسەوی لە لوبنان شوێنەکانی پەروەردەی دروست کرد. گەنجەکانی پەروەردە کردەوە. ئەو گەنجانە بوونە پزیشک و ئەندازیار و پرۆفیسۆر و زانا. سەید حەسەن نصرالله سەرۆکی ئێستای حزب الله یەکێک لەو گەنجانە بوو. عەباس موسەوی کە یەکێک لە دامەزێنەرانی حزب الله بوو، بەژداری چەندین ئۆپڕاسیۆنی نهێنی حزب الله بوو. چەند ساڵ فەرماندەی هێزەکانی سەربازیی حزب الله بوو، لە ساڵی ١٩٩١ بۆتە سکرتێری گشتی حزب الله. تەنها ٩ مانگ توانی ئەو ئەرکەکەی بە جێ بێنێت. لە ١٧ی شوباتی ساڵی ١٩٩٢ لە کاتی گەڕانەوە لە بەرنامەی ساڵیادی شەهید بوونی شێخ ڕاغیب، لە ئەنجامی هێرشی موشەکیی سەهیۆنیەکان لەگەڵ هاوسەرەکەی و منداڵێکەی شەهید بون.
عیماد موغنیە
عیماد موغنیە بە ناوی حاجی ڕزوان ناودار بوو، لە ساڵی ١٩٦٢ لە شاری سوور لە باشوری وڵاتی لوبنان لە دایک بوو. موغنیە خانەوادەکی چووتیار بوو، قۆناغەکانی سەرەتای و ناوەندی و ئامادەیی لە قوتابخانەکانی لوبنان تەواو کرد. یەکەمین پەوەندیی موغنیە لەگەڵ بزووتنەوەی خۆراگر لە تەمەنی ١٥ ساڵی لە ساڵی ١٩٧٧دا بوو. موغنیە دەچوە لای ئەنیس نەققاش پەروەردەی سەربازی وەردەگرت و نیشانی دەدا دەیەوێ لە بەرامبەر سەهیۆنیەکان شەڕ بکات. عیماد موغنیە لە ساڵی ١٩٨٢ دوای داگیرکەریی ڕژێمی تیرۆر بەژداری بزووتنەوەی ئەمەل بوو کە لە لایەن دکتۆر موستەفا چەمران و موسا سەدر دروست کرابوو. عیماد موغنیە لە ساڵی ١٩٨٢ تا ١٩٨٥ ئەرکی پاراستنی موحەمەد حوسێن فضل الله ڕێبەری مەعنەویی حزب الله بەڕێوە برد، دواتر بۆتە فەرماندەی بەرپرس لە ئۆپڕاسیۆنەکانی تایبەتی حزب الله. سیخورەکانی سی،ئای،ئەی ئەمریکا و مۆسادی سەهیۆنیەکان بۆ ماوەی ٢٥ ساڵ لە ٤٢ وڵات بە دوای عیماد موغنیە دەگەڕان. عیماد موغنیە لەو ٢٥ ساڵە شەو ڕۆژ کاری دەکرد تاکو لە بەرامبەر ڕژێمی سەهیۆنی سەرکوتنێکی مێژووی بە دەست بێنیت. کاتێک ئەمریکا دەیوت کێ شوێنی موغنیە بڵێت ٢٥ ملیۆن دۆلار دیاری پێ دەدات. چالاکیەکانی موغنیە لە ساڵی ٢٠٠٠ بۆتە هۆکاری دەرچوونی داگیرکەرەکان لە خاکی باشوری لوبنان. لە شەڕی مانگی تەمووزی ساڵی ٢٠٠٦ موغنیە وەکو "فەرمادەی عەرەب کە کۆتای بە درۆی شکەست نەخواردن هێنا" ناودار بوو. موغنیە لە ١٢ی شوباتی ساڵی ٢٠٠٨ لە ئەنجامی هێرشێکی بۆمبی لە دیمەشق شەهید بوو. عیماد موغنیە دوای ڕاغیب حەرب و سەید عەباس موسەوی سێیەمین فەرماندەی حزب الله بوو کە لە ئەنجامی هێرشی تیرۆری داگیرەکەرەکان شەهید کرا.
عاتف خۆجەی ئیسکیلیپی
عاتف خۆجەی ئیسکیلیپی لە ساڵی ١٨٧٤ لە گوندی تۆپخانەی شاری ئیسکیلیپی وڵاتی تورکیا لە دایک بوو. عاتف خۆجە لە سەرەتا لە گوندەکەی پەروەردە بوو، دواتر لە لای عبدالله ئەفەندی کە یەکێک لە زانایانی ناودار بوو فێری دەرسەکانی فقه و تەفسیر بوو. کاتێک چوو بۆ ئەستەمبۆل دەیویست بەردەوام بێت لە پەروەردەکەی. لە مەدەرەسەی فاتح دەرسی وەرگرت، عاتف خۆجە لە ساڵی ١٩٠٢ لە ئەنجامی تاقیکردنەوەی ڕوئوس بۆتە مامۆستای گشتی ئەستەمبۆل. کاتێک لە مەدرەسەی فاتح مامۆستا بوو، بەردەوام بوو لە پەروەردە بوونەکەی لە زانکۆی دارالفنون. دوای تەواو کردنی بەشی ئیلاهیاتی زانکۆی دارالفنون بۆتە مامۆستای عەرەبیی قوتابخانەی قاباتاشی ئەسەتەمبۆل. بۆ گۆڤارەکانی بیان الحق و سبیل الرشاد چەند بابەتێكی نووسی. لەبەر بابەتێك کە پێش لە ڕووداوی ٣١ی مارت نووسی بووی دەستگیر کرا. بەڵام دادگا بڕیاری بێ تۆمەت بوونەکەی دا و ئازاد کرا. لە دژی ئیتیحادچییەکان بەژداری إتحادی محمدیە بوو. کتێبەکانی بە ناوی مەدەنیەتی شەریعەت و مراث الاسلام لەو قۆناغەدا نووسی. لە بەرهەمەکانی باس لە بابەتانی مەدەنیەت، تەراقی، پەروەردە، ژیانی کۆمەڵایەتی، نیزامی ئیسلامی، بالاپۆش بوون، ئەخلاق و حقوق کرد. نووسینەکانی سیاسی نووسی و لە بەرامبەر ئامانجی جیاواز کردنی دین و دەوڵەتی ئیتیحادچییەکان ڕاوەستا. لە ساڵی ١٩٢٢ لە کۆشکی دۆلماباخچە دەرسی دەوتەوە. لەو قۆناغەدا بە تایبەت نووسینەکانی دژ بە ڕۆژئاوایی بوونی دەنووسی. کتێبەکانی بە ناوی تستر الشرعی و دینی ئیسلامدا مەنعی موسکیرات (لە ئایین ئیسلام قەدەغە بوونی کحولیەکان)، (شوێن کەوتنی فرنگەکان) و شەپکەی نووسی. لەبەر کتێبی شەپکە دوای ساڵێک و نیو کاتێک یاسای شەپکە قبول دەکرێت بە تۆمەتی سەرپێچی کردن لە یاسا دەستگیر دەکرێت. شەوکەت سوڕەیا ئایدەمیر، تەخیرول مەولەوی، حەسەن تەحمیلجی و کچەکەی مەلاهەت خانم دەڵێن، عاتف خۆجە بە تۆمەتی سەرپێچی کردن لە یاسای شەپکە دەستگیر کرا. عاتف خۆجە لە ٤ی شوباتی ساڵی ١٩٢٥ لە ڕۆژی پێنچ شەممە لە سێدارە دەدرێت و شەهید دەکرێت.
ئەسعەد ئەربیلی
لە ساڵی ١٨٤٧ لە شاری هەولێری پارێزگای موسڵ لە دایک بوو. باوکی موحەممەد سەعید ئەفەندی یەکێک لە شێخەکانی تەکیەی خالیدی بوو. باپیرەکەی هیدایەتولڵا ئەفەندی خەلیفەی خالیدی بەغدادی بوو. هەم لە لایەن باوک و هەمیش لە لایەن دایکی سەیدبو. ئەسعەد ئەفەندی لە ساڵی ١٨٧٥ ئیجازەکەی وەردەگرێت و بۆ ئەنجام دانی حەج دەچێتە حیجاز. کاتێک لە حەج بو زانی شێخەکەی کۆچی دوای کردوە دەچێتە ئەستەمبۆڵ. زیرەکیەکەی لە تەواوی ئەستەمبۆڵ بڵاو بویەوە، خالید پاشا کە زاوای سوڵتان عبدالحمید بوو، بانگێشتی ئەسعەد ئەفەندی دەکات بۆ کۆشک و لەوێ ساڵێک و نیو دەرسەکان عەرەبی و زانستەکانی دینی لە شێخ ئەسعەد وەردەگرێت. سوڵتان عبدالحمید، ئەسعەد ئەفەندیی وەکو ئەندامی مجلس المشایخ ڕای دەگینێت. لە سەردەمی سوڵتان موحەممەد ڕەشاد دەبێتە سەرۆکی ئەو ئەنجومەنە. دوای هەڵوەشانی دەوڵەتی عوسمانی و دروست بوونی کۆماری تورکیا لەبەر غەم و حوزنەکەی بڕیار دەدات ئیتر دەرنەکەوێت بۆ دەرەوە و لە مالەکەی دەست بە خەلوە دەکات. ماڵەکەی هەموو کاتێک لە ژێر چاودێریی پۆلیس بوو. لە ٢٣ی ساڵی ١٩٣٠ بەهۆی ڕووداوەکانی مەنەمەن دەست بە سەر دەکرێت و گوازرایەوە بۆ شارۆچکەی مەنەمەنی پارێزگای ئیزمیر. بە داوای لە سێدارەدان دادگای دەبێت. بەهۆی پیریی تەمەنەکەی سزاکەی دەگۆڕێت بۆ زیندانی بوونی هەتاهەتای. کوڕەکەی عەلی ئەفەندی لە سێدارە دەدرێت. لە ٣ی مارت لە نەخۆشانە کۆچی دوای دەکات. باس لەوە دەكرێت ژەهراوی بوو. تەرمەکەی بە خانەوادەکەی نەدرا و لە مەنەمەن بە خاک سەپێندرا.
شێخ ڕاغیب حەرب
شێخ ڕاغیب حەرب لە باشوری لوبنان لە دایک بوو. باوکەی دەیویست کوڕەکەی ببێتە زانا بەڵام لە تەمەنی بچووکی بەژداری خۆبەخشانی فەلەستین بوو. دواتر لە بەیروت لە لای سەید حوسێن فضل الله دەستی بە خوێندنی دەرسەکانی مەدرەسە کرد. دواتر بۆ فێر بوونی زانست چوو بۆ نەجەف، ٤ ساڵ لە مەدەرەسەی موحەممەد باقر سەدری خوێند. لە ساڵی ١٩٧٠ بە دەستی ڕژێمی بەعس لە عێراق دەرکرا. لە لوبنان دەستی بە وتنی دەرس کرد. شێخ ڕاغیب لە تێکۆشانەکەی بەردەوام بوو، گەنجەکانی دەوەروبەری کۆ کردەوە، بۆتە یەکێک لە دامەزرێنەرانی حزب الله. لە ساڵی ١٩٨٣ شێخ ڕاغیب حەرب بە دەستی سەهیۆنیەکان بەند کرا، بەڵام زوو ئازاد کرا. شێخ ڕاغیب حەرب پلانی ئۆپڕاسیۆنەکانی لە بەرامبەر سەهیۆنیەکان دروست دەکرد و بەژداری بەشێک لە ئۆپڕاسیۆنەکان بوو. لە ١٦ی شوباتی ١٩٨٤ لە ئەنجامی هێڕشی فرۆکەکەکانی سەهیۆنیەکان شەهید بوو. ٢ کوڕ و ٥ کچی هەبوو. کۆتاترین منداڵەکەی ٤ مانگ دوای شەهید بوونەکەی لە دایک بوو، ناوەکەی ڕاغیب نرا.
عومەر عبدالرحمان
لە ٣ی مانگی ٤ی ساڵی ١٩٣٥ لە شاری دەکاهلیەی وڵاتی میسڕ لە دایک بوو. کاتێک تەمەنی ١٠ مانگ بوو چاوەکانی کوێر بوو. لەبەر ئەوەش لە تەمەنی ٥ ساڵیدا لە مەدرەسەی نووری کوێرەکان دەستی بە خوێندن کرد. عومەر عبدالرحمان لە تەواوی منداڵی و کەنەجیەتەکەی زۆر لە زانستەکان فێر بوو. لەبەر وتارەکانی کە پێشکەشی دەکرد بۆتە ئامانجی ستەمکاران و چەندین جار دەست بە سەر کرا و زیندانی کرا.
عومەر عبدالرحمان بە چالاکیەکانی ئیسلامی تێدەکۆشا تاکو مسوڵمانەکان هۆشیار بکات تاکو بگەرێنەوە بۆ سەر ئەسلی خۆیان؛ واتە ئیسلام. عومەر عبدالرحمان لە زۆر لە وڵاتان چالاکیەکانی ئیسلامی ئەنجام دەدا و لە ئەنجامی ئەو چالاکیەکەی کۆنفەرانسی دروست دەکرد، لەبەر ئەوەش بوە ئامانجی ئەمریکا. ئیستیخباراتی ئەمریکا عومەر عبدالرحمانی وەکو هەڕەشەیەک بۆ خۆی دەبینی. لە ساڵی ١٩٩٣ کاتێک هێرشی بۆمبی بۆ سەر ناوەندی بازرگانیی ئەمریکا ئەنجام درا، ئەو وەکو بەهانەیەکی قبول کرد و عومەریان دەست بە سەر کرد. عومەر عبدالرحمان بە چەندین تۆمەت سزای ٢٣ ساڵ زیندانی بوونی وەرگرت. عومەر عبدالرحمان لە ساڵی ٢٠١٧ لە زیندانەکانی ئەمریکا شەهید بوو.
سەلیم خان یانداربیەڤ
لە ساڵی ١٩٥٢ لە قەزاخستان لە دایک بوو. لە زانکۆی دەوڵەتی ئینگوشی شیشان و کۆلێژی ئەدەبیاتی مۆسکۆ پەروەردە بوو. دواتر بەژداری پارتی دیموکراتی وایناه بوو کە داوای سەربەخۆی شیشانستانی دەکرد. هەروەها لە کۆنفەدەراسیۆنی گەڵی کوێیی قەوقازیش ئەرکی بە ئەستۆ گرت. لە ساڵی ١٩٩١ دوای ڕاگەیاندنی سەربەخۆی شیشانستان بۆتە پەڕلەمەنتار. لە ساڵی ١٩٩٣ بۆتە یارەیدەری سەرۆکی گشتی. لە ساڵی ١٩٩٦ دوای شەهید بوونی جەوهەر دودایەڤ بۆتە دووەمین سەرۆکی کۆماری شیشان-ئیچکەریا. هەروەها سەرۆکی ڕیکخراوی خۆراگیری و سەرهەڵدانی ئیسلامی قەوقازیای باکور بوو. یانداربیەڤ لە ١٣ی شوباتی ساڵی ٢٠٠٤ لە ئەنجامی هێرشی بۆمبی ئیستیخباراتی ڕووسیا شەهید بوو.
شەهید شێخ موحەممەد زەکی
شێخ موحەممەد زەکی لە ساڵی ١٩٥٧ لە گوندی ناڤیانی پارێزگای شرنەخ لە دایک بوو، کوڕی خانەوەدایەکی ئەهلی تەسەوف بوو. شێخ زەکی لە گەنجایەتی دەستی بە پەروەردە بوونی زانستەکانی مەدرەسە کرد.
شێخ زەکی لە چەند مەدرەسەی دەوروبەر بەردەوام بوو لە خوێندنەکەی و لە تەمەنی ٢٠ ساڵی خوێندنەکەی تەواو کرد و لە گوندەکان بۆتە مامۆستا.
هەروەها سەیدا شێخ زەکی قوتابخانەشی تەواو کرد و بوە مامۆستای خولی قورئان و لە "مەدرەسەیا سۆر"ی شێخ ئەحەمەدی جزیری دەستی بە مامۆستایی کرد.
شێخ زەکی هەموو جارێک لە پێشبڕکێی جوان خوێندنی قورئان لە ناوچەکە دەبوە یەکەم. شێخ زەکی بۆ ئەوەی جوان تر بەردەوام بێت لە خوێندنەکەی بوو مامۆستای مزگەوتێک. شێخ زەکی بە هاوکاریی هاوڵاتیان لە شارۆچکەی جزیرە مزگەوتێکی دروست کرد. لەو مزگەوتە چەندین حوجرەی دروست کرد. سەیدا موحەممەد زەکی دەرسەکانی قورئان و فقه و ژیانی پێغەمبەر و دەرسەکانی تر بە جەماعەتی مزگەوت دەوت.
شارۆچکەی جزیر یەکێک لە ناوەندەکانی زانستی کوردستانە. لە بەر شوێنی سیاسی و ستراتیژیەکەی ناوەندی بۆتانە. مەلا زەکی لە کاتێکی کورتدا لە ناو مامۆستایانی جزیرە دەمێنێت. گرنگی بە چالاکیەکانی ئیسلامی دەدات. پەکەکەش لە ناوچەکە ڕۆژ بە ڕۆژ بەهێزتر دەبێت و لە چالاکییەکانی مسوڵمانەکان ناڕازی دەبێت. هەڕەشە لە خانەوادەکان دەکات و دەیەوێ مسوڵمانەکان لە ناو ببات. تێدەکۆشێت کەسانێک حەزیان لە ئیسلام هەیە لەو ڕێگایە بگەرێنەوە. لەو قۆناغەدا هێرش بۆ سەر ماڵی شێخ زەکی ئەنجام دەدرێت. شێخ زەکی لە ١٩ شوباتی سالی ١٩٩٢ ڕۆژی پێنچ شەممە دەچێتە دەرەوە. ڕێکخراوی مورتەدیش (پەکەکە) هێڕش دەکات بۆ سەر سەیدا شێخ زەکی و لە ئەنجامی هێرشەکەدا شەهید دەبێت.
ملا غیاس الدین بارلاک
لە ساڵی ١٩٦٦ لە گوندێکی شاری وان کاتێک باوکی مامۆستای ئایینی ئەو گوندەیە لە دایک دەبێت. مەلا غیاس الدین لە ساڵی ١٩٧٤ لە وڵاتەکەی لە شارۆچکەی کەرجەوسی پاریزگای باتمان نیشتەجێ دەبێت. مەلا غیاس الدین لەوێ بەردەوام دەبێت لە خوێندنەکەی، دوای قوتابخانە بۆ فێر بوونی قورئان دەچێتە مزگەوت. مەلا غیاس الدین دوای تەواو کردنی قوتابخانە لە شارەکانی بەدلیس و کەرجەوس و فارقین و ئەرغەنی و جزیر و ساسۆن دەچێتە چەندین مەدرەسە و پەروەردە دەبێت. لە ساڵی ١٩٩٠ لە تاقیکردنەوەی پێشنوێژی سەردەکەوێت. مەلا غیاس الدین لە ساڵی ١٩٩٣ لە شارۆچکەی تاتوانی پارێزگای بەدلیس دەبێتە بانگ بێژی مزگەوت. کەسانێک لەچالاکیی ئیسلامی مەلا غیاس الدین ناڕازی دەبن، ڕێگری دەکەن کە منداڵەکان بۆ فێر بوونی قورئان بچنە مزگەوت و هەڕەشە بە خانەوادەی ئەو کەسانە دەکەن. بەڵام مەلا غیاس الدین بەردەوام دەبێت لە کارەکەی. هێزەکانی شەڕیش دەیانەوێت مەلا غیاس الدین بکوژن و تۆمەتەکەی بخەنە ئەستۆی پەکەکەی کە لە کوردستان بە سەدان مسوڵمانی کشتوە، تاکو لە ئەنجام دا قۆناغێکی نوێ شەڕ دەست پێ بکات. ئەو هێزانە لە زیندان دوو کەس دێنن کە یەکێکیان پەکەکە و بۆنەتە ئیعتیرافچی و چەکیان پێ دەدەن تاکو مەلا غیاس الدین بکوژن. مەلا غیاس الدین لە ٢٣ی شوباتی ساڵی ١٩٩٤ دوای پێش نوێژی کردنی نوێژی تەراویح دەچێت بۆ ماڵ. جەللادەکانی دەوڵەت هێرش دەکەن بۆ سەر مەلا غیاس الدین و لە ئەنجامدا مەلا غیاس الدین شەهید دەبێت.
مەتین یوکسەل
لە ١٧ی تەمووزی ساڵی ١٩٥٨ لە کوێستانی کۆلۆنگۆ لە پارێزگای بەدلیس لە دایک بوو. ناوی باوکی صدرالدین یوکسەلە. دایکی کچی شێخ مەعسووم ئەفەندیی نۆرشینیە. مەتین یوکسەل لە تەمەنی ٩ ساڵیدا لەگەڵ خانەوادەکەی دەچێتە ئەستەمبۆڵ. دەرسەکانی ئیسلامی و زانستەکانی قورئانی لە باوکی فێر بوو. مەتین یوکسەل کاتێک لە پۆلی دووەمی قوتابخانە بوو، وازی لە قوتابخانە هێنا و دەستی بە چالاکیەکانی ئیسلامی کرد. کاتێک تەمەنی ١٨ ساڵ بوو، نوێنەری ئاکینجییەکانی فاتیحی دامەزراند.
مەتین یوکسەل تێ دەکۆشا هاوکاری هەژار و فەقیران بکات، هەروەها تێ دەکۆشا ئەو ناحەقی و ستەمەی دەکرێت بە زمان بێنێت و بەرنامەی دروست دەکرد، ئەوەش دەبوە هۆکاری ناڕەزایەتیی نەتەوەپەرستەکان و نەژادپەرستەکان. لە ساڵی ١٩٧٧ لەگەڵ ٣ هاوڕێکەی تووشی هێرشی چەکداری بوو. مەتین یوکسەل لە ٢٣ی شوباتی ساڵی ١٩٧٩ لە ڕۆژی هەینی دوای نوێژی هەینی لە ئەنجانی هێرشی فاشیستەکان شەهید بوو.
شێخ عزالدین القسام
موحەممەد عزالدین کوڕی عبدالقادر القسامە و بۆ ئازادیی قودس و مزگەوتی ئەقسا تێکۆشانی دەکرد، لە ساڵی ١٨٨٠ لە ناوچەی جەبەلەی شاری لازیقیەی وڵاتی سوریا لە دایک بوو. عزالدین القسام لە سوریا و میسڕ دەستی بە خوێندنی زانستەکانی ئیسلامی کرد و دواتر لە زانکۆی الأزهری میسڕ خوێندنی تەواو کرد. دوای ئەوەش عزالدین القسام دەستی بە چالاکیەکانی ئیرشاد کرد.
هەروەها عزالدین القسام لە بابەتی تێکۆشانی ئیسلامی خاوەنی هەلوێستێکی باش بوو. عزالدین القسام سەبارەت بەم بابەتە بڕیار دەدات بەژداری تێکۆشانی عومەر موختار بێت. بەڵام حکومەتی سوریا دەبێتە ڕێگر بۆ بەژدار بوونی شیخ عزالدین القسام و هاورێکانی. کاتێک عزالدین القسام دەبینێت داگیرکەرەکان و سەهیۆنیەکان بۆ قودس پەیەوەندیان لەگەڵ یەکتر هەیە، لە ساڵی ١٩٢١ لە شاری حەفیەی فەلەستەین نشتەجێ دەبێت.
کاتێک دەبینێت ئینگیلیزەکان خاکی فەلەستینیان داگیر دەکات و جولەکەکان لەوێ نیشتەجێ دەکەن دەست بە چالاکیی جیهاد دەکات. لەم قۆناغەدا لە لایەنێک دەرس بە گەنجەکان دەوت تاکو بەژداری جیهاد ببن و لە لایەکیتر پێداویستی شەڕ ئامادە دەکرد. چونکە لە ٥ی مانگی ٤ی ساڵی ١٩٣١ تێکۆشانی جیهاد بە کردەوە دەست پێ کرد. لەو بەروارەدا موجاهیدەکانی عزالدین القسام لە الیەجورە ئۆپڕاسیۆنێک ئەنجام دەدەن و ٣ سەهیۆنی کە پەیوەندیان لەگەڵ ئینگیلیزەکان هەیە دەکوژن. هێرشەکانی جۆراجۆر لە دژی داگیرکەرەکانی ئینگیلیز و سەهیۆنی ئەنجام دا.
لە ١٩ی مانگی ١١ی ساڵی ١٩٣٥ کاتێک بە موجاهیدان پەروەردەی جیهادی دەوت لە لایەن یەکینەیەکی ٥٠٠ کەسی ئینگیلیزەکان دۆرپێچ دەکرێت. عزالدین القسام و موجاهیدەکانی لەگەڵی خۆیان ڕادەست نەکرد. لەگەڵ داگیرکەرەکان شەڕیان کرد. دواتر لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی داگیرکەرەکان، شێخ عزالدین القسام و لەگەڵ چەند موجاهید شەهید دەبن و ئەوانەی تریش دەستگیر دەبن.
تێکۆشانی عزالدین القسام بۆ گەڵی فەلەستین بۆتە مەشخەلێک و مەرجەکانی سەرهەڵدانی گەورە لە ساڵی ١٩٣٦ ئامادە کرد. تێکۆشانەکەی بۆتە هۆکاری ئازایەتی زۆر کەس بۆ ئەنجام دانی موجادەلەی چەکداری. لە ئەنجامدا دوای شەهید بوونەکەی چەندین بزووتنەوەی چەکداری دامەزراوە. یەکەمین بزووتنەوە بزووتنەوەی إخوان القسامە و بە پێشەوایی هاوڕێکەی شێخ فەرحان السعدی دازمەرزاوە. هەروەها پارتی عەرەبی فەلەستینیش لە تێکۆشانی عزالدین القسام ئازایەتی وەردەگرێت و ڕیکخراوی چەکداری "الفتوە"ی گەنجەکانی دروست دەکات. هەروەها بە پێشەوایی ابراهیم الکبیر گروپێکی چەکداری بە ناوی الدراویش (دەروێشەکان) دروست دەکرێت. لە دروست بوونی تەواوی بزووتنەوکانی چەکداری هۆکاری مەعنەوی عزالدین القسام هەبووە.
(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە فراوانبوونی بێ ێشینەی دروستکردنی شارۆچکەکان (مستەعمەرات) لەلایەن رژێمی سەهیۆنی و خراپتربوونی دۆخی مرۆیی لە خاکە داگیرکراوەکان هۆشداریی دا.
لە باشووری هیندستان لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێک ٩ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٩ کەسیش بریندار بوون.
بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە شاری تڤێری رووسیا ٧ کەس بریندار بوون.
ناوەندی فریاگوزاریی پزیشکی لە شاری غەززە ڕایگەیاند کە بەساڵاچووان و منداڵان زۆرترین زیانیان بەهۆی شەپۆلە کەشوهەوایییەکەی ئەم دوایییەوە بەرکەوتووە و دۆخی مرۆیی لە ناوچەکانی ئاوارەکاندا بە شێوەیەکی مەترسیدار ڕوو لە خراپبوونە.