شەهید شێخ عزالدین القسام: موجاهیدێک کە گۆڕەکەی بووە هۆی ترسی سەهیۆنییەکان
عزالدین القسام کە لە مێژووی ئیسلام بە تێکۆشانەکەی لە دژی داگیرکەرەکانی ئینگیلیز و سەهیۆنیەکان دەناسرێت، ٩٠ ساڵ دوای شەهادەتی گۆڕەکەی بووە هۆی ترسی سەهیۆنییەکانی داگیرکەر.
شێخ عزالدین القسام بۆ ئازادیی قودس و مزگەوتی ئەقسا لە دژی داگیرکەریی سەهیۆنیەکان تێکۆشانی کردوە، هەروەها بۆ گەنجەکانی ئیسلام بۆتە نمونەیەک.
لەگەڵ ئەوەی ٩٠ ساڵ بە سەر شەهادەتەکەی تێپەڕیوە بەڵام سەهیۆنییەکانی داگیرکەر تەنانەت لە بوونی گۆڕەکەش دەترسن و هەوڵ دەدەن مەزارەکەی بڕۆخێنن. ئەمەش دوای ئەمە هات کە کەتائیبی عیزەدین قەسام سەر بە بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنی تۆفانی ئەقسا گورزێکی گەورەیان لە رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی دایەوە. لەگەڵ رژێمی داگیرکەر ٢ ساڵ بێ پچڕان بەردەوام بوو لە هێرش سەر کەناری غەززە نەیتوانی هێزی بزووتنەوەکە کەم بکات و شکەستێکی گەورەی چێشت.
رژێمی داگیرکەر کاتێک بینی ناتوانێت بزووتنەوەی تێکۆشانی عیزەدین قەسام لەناو ببات و هەزاران سەربازەکەی لە دەستداوە ئەم جار رووی کردە بە گۆڕی شەهید عیزەدین قەسام.
ئیتامار بن گڤیر بەناو وەزیری ئاسایشی ناوخۆی رژێمی داگیرکەر هێرشی کردبوو سەر مەزارگەی شەهید عزالدین قەسام و هەنێک لە بەشەکانی گۆڕستانەکە ڕوخاندبوو و هەڕەشەی کردبوو کە ئەمە هەنگاوی یەکەمە و دواتر گۆڕی شەهید عزالدینیش دەڕوخێنن.
شێخ عزالدین القسام لە ساڵی ١٩٢١ لە شاری حەیفەی فەلەستین نیشتەجێ دەبێت و دەست بە وتنی دەرسەکانی زانستی دەکات. هەروەها بۆ ئەوەی هاوڵتیان لە بابەتی ئیسلامیش هۆشیار ببن دەستی بە هەولەکانی ئیرشاد کرد. شێخ عزالدین القسام لە زۆربەی وتەکانی بۆ هۆشداری هاوڵاتیان باسی لە جیهاد دەکرد. دواتر بە کردەوە دەست بە چالاکیەکانی جیهادی کرد و سەبارەت بەم بابەتە دەرسی بە گەنجەکان دەوت. لە ساڵی ١٩٣١ تێکۆشانی جیهادی دەست پێ کرا. عزالدین القسام کە بۆ ئازادیی فەلەستین تێکۆشانێکی زۆر گەورە ئەنجام دا لە ١٩ی مانگی ١١ی ساڵی ١٩٣٥ بە دەستی یەکینەیەکی ٥٠٠ کەسی ئینگیلیز شەهید کرا. شێخ عزالدین القسام ڕێبەر و پێشەوای بەشی سەربازیی حەماس (بزووتنەوەی خۆراگیری ئیسلامیی فەلەستین) لەگەڵ تێپەڕبوونی ٩٠ ساڵ بە سەر شەهادەتەکەی هێشتا دەبێتە هۆی ترسی سەهیۆنییەکانی داگیرکەر و دوژمنانی ئیسلام و تەنانەتە بە بوونی گۆڕەکەی دەترسن.
شێخ عزالدین القسام کێیە؟
موحەممەد عزالدین کوڕی عبدالقادر القسامە و بۆ ئازادیی قودس و مزگەوتی ئەقسا تێکۆشانی دەکرد، لە ساڵی ١٨٨٠ لە ناوچەی جەبەلەی شاری لازیقیەی وڵاتی سوریا لە دایک بوو. عزالدین القسام لە سوریا و میسڕ دەستی بە خوێندنی زانستەکانی ئیسلامی کرد و دواتر لە زانکۆی ئەزهەری میسڕ خوێندنی تەواو کرد. دوای ئەوەش عزالدین القسام دەستی بە چالاکیەکانی ئیرشادی کرد.
هەروەها عزالدین القسام لە بابەتی تێکۆشانی ئیسلامی خاوەنی هەلوێستێکی باش بوو. عزالدین القسام سەبارەت بەم بابەتە بڕیار دەدات بەشداری لە تێکۆشانی عومەر موختار بکات. بەڵام حکوومەتی سوریا دەبێتە ڕێگر بۆ بەشدار بوونی شیخ عزالدین القسام و هاورێکانی. کاتێک عزالدین القسام دەبینێت داگیرکەرەکان و سەهیۆنیەکان بۆ قودس پەیوەندیان لەگەڵ یەکتر هەیە، لە ساڵی ١٩٢١ لە شاری حەیفای فەلەستەین نشتەجێ دەبێت.
کاتێک دەبینێت ئینگیلیزەکان خاکی فەلەستینیان داگیر دەکات و جووەکان لەوێ نیشتەجێ دەکەن دەست بە چالاکیی جیهاد دەکات. لەم قۆناغەدا لە لایێک دەرس بە گەنجەکان دەوت تاکو بەشداری جیهاد ببن و لە لایەکیتر پێداویستی شەڕ ئامادە دەکرد. چونکە لە ٥ی مانگی ٤ی ساڵی ١٩٣١ تێکۆشانی جیهاد بە کردەوە دەست پێ کرد. لەو بەروارەدا موجاهیدەکانی عزالدین القسام لە الیەجورە ئۆپڕاسیۆنێک ئەنجام دەدەن و ٣ سەهیۆنی کە پەیوەندیان لەگەڵ ئینگیلیزەکان هەیە دەکوژن. هێرشەکانی جۆراجۆر لە دژی داگیرکەرەکانی ئینگیلیز و سەهیۆنی ئەنجام دا.
شەهید بوونی عزالدین القسام
لە ١٩ی مانگی ١١ی ساڵی ١٩٣٥ کاتێک بە موجاهیدان پەروەردەی جیهادی دەوت لە لایەن یەکینەیەکی ٥٠٠ کەسی ئینگیلیزەکان دۆرپێچ دەکرێت. عزالدین القسام و موجاهیدەکانی لەگەڵی خۆیان ڕادەست نەکرد. لەگەڵ داگیرکەرەکان شەڕیان کرد. دواتر لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی داگیرکەرەکان، شێخ عزالدین القسام و لەگەڵ چەند موجاهید شەهید دەبن و ئەوانەی تریش دەستبەسەر دەبن.
تێکۆشانی عزالدین القسام بۆ گەڵی فەلەستین بۆتە مەشخەلێک و مەرجەکانی سەرهەڵدانی گەورە لە ساڵی ١٩٣٦ ئامادە کرد. تێکۆشانەکەی بۆتە هۆکاری ئازایەتی زۆر کەس بۆ ئەنجام دانی موجادەلەی چەکداری. لە ئەنجامدا دوای شەهید بوونەکەی چەندین بزووتنەوەی چەکداری دامەزراوە. یەکەمین بزووتنەوە بزووتنەوەی إخوان القسامە و بە پێشەوایی هاوڕێکەی شێخ فەرحان السعدی دازمەرزاوە. هەروەها پارتی عەرەبی فەلەستینیش لە تێکۆشانی عزالدین القسام ئازایەتی وەردەگرێت و ڕیکخراوی چەکداری "الفتوە"ی گەنجەکانی دروست دەکات. هەروەها بە پێشەوایی ابراهیم الکبیر گروپێکی چەکداری بە ناوی الدراویش (دەروێشەکان) دروست دەکرێت. لە دروست بوونی تەواوی بزووتنەوکانی چەکداری هۆکاری مەعنەوی عزالدین القسام هەبووە.
کەتائیبی قەسامی حەماسیش ناویان لە عزالدین القسام وەرگرتوە
بۆیە ناوی بەشی سەربازیی حەماس (بزووتنەوەی خۆراگیری ئیسلامی فەلەستین) بە کەتائیبی القسام ناو نراوە. ڕۆڵێکی گرنگی تێکۆشانی شێخ عزالدین القسام و ناردنی موجاهید لە لایەن حەسەن بەننا بۆ فەلەستین، لە زیندوو بوونی دووبارەی ڕوحی خۆراگیری هەبووە. ناتوانێت ئینکاری ڕۆڵی ئەو دوو کەسە لە تێکۆشانی حەماس لە دژی داگیرکەری بکرێت. هەروەها "موشەکەکانی قەسام" کە حەماس بە کار دێنێت ناوی عزالدین القسامیان وەرگرتووە.
حەماس دوای زیاد بوونی هێزی سەربازیەکەی لە ساڵی ١٩٩٢ بڕیار دەدات بەشی چەکداری بە ناوی کەتائیبی القسام دروست بکات. بەشی سەربازی حەماس لە ساڵی ١٩٩٢ تەنها بە چەکێکی سادە دەست بە تێکۆشانەکەی دژ بە داگیرکەریی چەتەکانی تیرۆری سەهیۆنی دەکات، بەڵام ئێستا خاوەنی سوپایێکی بە هێز و پتەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
مەحموود مەرداوی یەکێک لە سەرکردەکانی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس وتی، "هەڕەشەی بن گڤیر بۆ تێکدانی مەزارگەی عیزەدین قەسام، دەستدرێژییەکی بێ پێشینەیە بۆ سەر پیرۆزییەکان."
لە ناوچەی مەواسیی خان یونس، ڕیزە درێژەکانی خێوەتە داڕزاوەکان لەناو قوڕ و لیتەدا بڵاوبوونەتەوە؛ پەناگەگەلێک کە بە بچووکترین شنەبا دەلەرزن و بە یەکەم بارانبارین، دەبنە مۆتەکەیەکی شەوانە.
لە نێجیریا ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی بڵاوبوونەوەی تای لاسا گەیشتووەتە ١٨٥ کەس و بڵاوبوونەوەی تووشبووان نیگەرانی لێدەکەوێتەوە سەرەڕای هەوڵە چڕەکانی تیمە تەندروستییەکان.