رێکخراوی تەندروستی جیهانی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا باری نائاسایی رایگەیاند
رێکخراوی تەندروستی جیهانی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە بووە هۆکاری مردنی ٢١٣ کەس باری نائاسایی رایگەیاند.
ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری ووهانی وڵاتی چین دەرکەوت و ئێستا لە چوار لای جیهان بڵاو بووە. چالاکیەکانی دۆزینەوەی دەرمان بۆ نەخۆشیەکە بەردەوامە و سنوورەکان دادەخرێن و گەشتەکانی ئاسمانی بەتال دەکرێن.
تا ئێستا ڤایرۆسەکە بووە هۆکاری مردنی ٢١٣ کەس. رێکخراوی تەندروستی جیهانی دوای ئەنجام دانی کۆبوونەوەیەکی بەپەلە لە شاری جەنەڤرە باری نائاسایی رایگەیاند. بە پێی راگەیەندراوەکە دەبێت وڵاتانی جیهان بۆ ئەوەی ڤایرۆسەکە لە دەرەوەی سنوورەکانیان بڵاو نەبێت رێگریەکانی پێویست جێبەجێ بکەن. ئەو بڕیارەی لە لایەن رێکخراوی تەندروستی جیهانی درا لە تەواوی وڵاتانی جیهان بالادەستی هەیە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
پسپۆڕی دەمار د. ئەرھان ئارگیش ڕایگەیاند کە سەرئێشە کە لە کۆمەڵگادا زۆر باوە، نابێت هەمیشە وەک نەخۆشییەکی سادە هەژمار بکرێت و هۆشداریدا لەوەی ئەو سەرئێشانەی بە ئازارشکێنەکان ناچن،دەکرێت ئاماژەی نەخۆشییە مەترسیدارەکان بن.
رێکخراوی تەندروستی جیهانی دەست نیشانی کرد، لە سەرانسەری دونیا زیاتر لە ٧ هەزار کارمەندی تەندروستی بەهۆی کۆڤید-١٩ گیانیان لە دەست داوە.
بە پێی ئامارەکانی رێکخراوی تەندروستی جیهانی، ساڵانە ٤.٩ ملیۆن کەس بەهۆی نەخۆشیەکانی کە سەرچاوەکەی جگەرەیە گیانیان لە دەست دەدات. هەروەها لە تورکیا لە هەر کاتژمێر ١٢ کەس بەهۆی جگەرە گیانی لە دەست دەدەن.