لە تورکیا لە هەر کاتژمێر ١٢ کەس بەهۆی جگەرە گیانیان لە دەست دەدەن
بە پێی ئامارەکانی رێکخراوی تەندروستی جیهانی، ساڵانە ٤.٩ ملیۆن کەس بەهۆی نەخۆشیەکانی کە سەرچاوەکەی جگەرەیە گیانیان لە دەست دەدات. هەروەها لە تورکیا لە هەر کاتژمێر ١٢ کەس بەهۆی جگەرە گیانی لە دەست دەدەن.
بە پێی ئامارەکانی رێکخراوی تەندروستی جیهانی، ساڵانە ٤.٩ ملیۆن کەس بەهۆی نەخۆشیەکانی کە سەرچاوەکەی جگەرەیە گیانیان لە دەست دەدات. پێشبینی دەکرێت تا ساڵی ٢٠٢٥ ئەو ژمارەیە ببێتە ١٠ ملیۆن کەس. هەروەها دەست نیشان دەکرێت، ٧ ملیۆنی ئەو کەسانە لە وڵاتانی وەکو تورکیا کە وڵاتی پەرەئەستێنن و لە حالی پێشکەوتندانە.
لە دونیا ١.٢٥ ملیار کەس جگەرە دەکێشێت و پێشبینی دەکرێت ئەو ژمارەیە تا ساڵی ٢٠٢٥ ببێتە ١.٦ ملیار کەس. هەروەها لە سەدا ٣٠ی هاوڵاتیانی تورکیا جگەرە دەکێشن و ١٧ ملیۆن کەس ئالوودەی جگەرە کێشانن.
قۆناغی بڕیاردان بۆ واز هێنان لە جگەرە زۆر دژوارە و بۆیە پشتگری بۆ واز هێنان زۆر گرنگە.
لە تورکیا ساڵانە ١٠٠ هەزار کەس واتە، رۆژانە ٣٠٠ و لە هەر کاتژمێر ١٢ کەس بەهۆی نەخۆشیەکانی کە سەرچاوەکەی جگەرەیە گیانیان لە دەست دەدەن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
پسپۆڕی دەمار د. ئەرھان ئارگیش ڕایگەیاند کە سەرئێشە کە لە کۆمەڵگادا زۆر باوە، نابێت هەمیشە وەک نەخۆشییەکی سادە هەژمار بکرێت و هۆشداریدا لەوەی ئەو سەرئێشانەی بە ئازارشکێنەکان ناچن،دەکرێت ئاماژەی نەخۆشییە مەترسیدارەکان بن.
رێکخراوی تەندروستی جیهانی دەست نیشانی کرد، لە سەرانسەری دونیا زیاتر لە ٧ هەزار کارمەندی تەندروستی بەهۆی کۆڤید-١٩ گیانیان لە دەست داوە.
رێکخراوی تەندروستی جیهانی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە بووە هۆکاری مردنی ٢١٣ کەس باری نائاسایی رایگەیاند.