لە سەرانسەری دونیا زیاتر لە ٧ هەزار کارمەندی تەندروستی بەهۆی کۆڤید-١٩ گیانیان لە دەست دا
رێکخراوی تەندروستی جیهانی دەست نیشانی کرد، لە سەرانسەری دونیا زیاتر لە ٧ هەزار کارمەندی تەندروستی بەهۆی کۆڤید-١٩ گیانیان لە دەست داوە.
بە پێی راگەیەندراوی رێکخراوەکە تەنها لە مەکسیکا لایەنی کەم ١٣٢٠ کارمەندی تەندروستی مردوون.
بە پێی ئامارەکانی رێکخراوەکە؛ لە مەکسیکا ١٣٢٠، لە ئەمریکا ١٠٧٧، لە شانشینی یەکگرتوو ٦٤٩، لە بەرازیل ٦٣٤، لە رووسیا ٦٣١، لە هیندستان ٥٧٣، لە ئەفریقای باشوور ٢٤٠، لە ئیتالیا ١٨٨، لە پەروو ١٨٣، لە ئێران ١٦٤ و لە میسڕ ١٥٩ کارمەندی تەندروستی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە.
هەروەها بە پێی راگەیەندراوی وەزیری تەندروستی تورکیا، لە تورکیا ٥٢ کارمەندی تەندروستی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە کە ٢٦یان پزیشک بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
پسپۆڕی دەمار د. ئەرھان ئارگیش ڕایگەیاند کە سەرئێشە کە لە کۆمەڵگادا زۆر باوە، نابێت هەمیشە وەک نەخۆشییەکی سادە هەژمار بکرێت و هۆشداریدا لەوەی ئەو سەرئێشانەی بە ئازارشکێنەکان ناچن،دەکرێت ئاماژەی نەخۆشییە مەترسیدارەکان بن.
بە پێی ئامارەکانی رێکخراوی تەندروستی جیهانی، ساڵانە ٤.٩ ملیۆن کەس بەهۆی نەخۆشیەکانی کە سەرچاوەکەی جگەرەیە گیانیان لە دەست دەدات. هەروەها لە تورکیا لە هەر کاتژمێر ١٢ کەس بەهۆی جگەرە گیانی لە دەست دەدەن.
رێکخراوی تەندروستی جیهانی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە بووە هۆکاری مردنی ٢١٣ کەس باری نائاسایی رایگەیاند.