لە ئەنجامی هێرشی پەکەکە پێشمەرگەیەک گیانی لە دەست دا
ئەندامانی پەكەكە لە بازگەیەكی سنووری دەڤەری ئامێدی ھێرشیان كردە سەر ھێزی پێشمەرگە.
ئەمشەو کاتژمێر ٢٣:٣٠ ئەندامانی پەكەكە لە گوندی دێرشی دەڤەری ئامێدی ھێرشیان كردە سەر بازگەیەكی ھێزی پێشمەرگە.
ئۆتۆمبێلێکی پەکەکە لە نزیک گوندى گرگاشی سەر بە دەڤەرى بەرێگارى نزیک سەنتەرى قەزای ئامێدى هەوڵیان داوە لە خاڵێکى پشکنینى پێشمەرگە تێپەڕن. لەو کاتە تەقە لە نێوان هێزى پێشمەرگە و ئەندامانی پەکەکە دروست بووە و لە ئەنجامدا پێشمەرگەیەکى هێزى رۆژ بە پلەى ملازم ئەول گیانی لە دەست داوە.
بەدەل بەندى فەرماندە لە هێزى رۆژى پێشمەرگەى کوردستان راگەیاند، "ئەو پێشمەرگەیەی شەهید بووە، ناوی عەبدولڕەحمان ئەمینە و پلەى ملازم ئەوەلە و خەڵکى باکوورى کوردستانە، بڕیارە تەرمەکەی لە شارى زاخۆ بە خاک بسپێردرێت."
هەروەها بە پێی زانیاریەکان، ٢ ئەندامی پەکەکە بە گرانی بریندار بوونەتەوە و ئەندامێکی پەکەکە کوژراوە.
مانگی رابردووش پەکەکە لە سنووری پارێزگای دهۆک چەند هێرشێک بۆ سەر هێزی پێشمەرگە ئەنجام دابوو کە لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا پێشمەرگەیەک گیانی لە دەست دابوو و ٣ پێشمەرگەش بریندار بووبوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
چەند ڕۆژ پێشتر لە بازاڕی ئاژەڵانی دیاربەکر لە نێوان دوو گروپ شەڕ ڕووی دابوو. لە ئەنجامی هەوڵەکانی هودا پار لایەنەکان ئاشتییان کرد.
پاسێک کە لە ئیستانبوولەوە بەرەو دیاربەکر دەڕۆیشت، لە گەڕەکی ئیشکلار لە ڕێگای مەڕمەڕەی باکوور، خۆی کێشا بە بەربەستێک و ئاگری گرت. لەئەنجامی ڕووداوەکەدا ٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٨ کەسی دیکەش بریندار بوون.
مەلا مستەفا دورگون یەکێک لە زانایانی ناوداری دیاربەکر لە ٣یەمن ساڵوەگەڕی کۆچی دواییەکەی لە سەر گۆڕەکەی یاد کرا.
ژمارهیهک روفاتی سهردهمی کۆچی ملیۆنی، له پارێزگای دهۆک دۆزراونهتهوه، بریکاری وهزارهتی شههیدانیش وتی، "ڕوفاتهکانی دهگوازرێنهوه بۆ پزیشکی دادیی دهۆک، دوای ڕێکاره یاساییەکان بهخاک دهستپێردرێن."