سەرۆکی گشتیی هودا پار سەردانی سەرۆکی گشتیی کۆمەڵ دەکات
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار سەردانی عەلی باپیر سەرۆکی گشتیی کۆمەڵی دادگەری کوردستان کرد.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار بەردەوامە لە سەردانەکان لە هەرێمی کوردستان.
لە ئەنجامدا زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار سەردانی عەلی باپیر سەرۆکی گشتیی کۆمەڵی دادگەری کوردستان کرد.
عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵ لەگەڵ شاندێکی یاوەر لە بارەگای حیزبەکە پێشوازیان لە شاندنی هودا پار کرد.
عەلی باپیر باس لە خۆشحالیی خۆی بەهۆی سەردانەکە کرد و سەبارەت بە چالاکیەکانی حیزبەکەیان زانیاریی دایەوە.
یاپجیئۆغلو باس لە گرنگیی ئەو جۆرە سەردانانە و دروست بوونی یەکێتی کرد و دەست نیشانی کرد، دەبێت ئەو جۆرە سەردانانە زۆر زیاتر ئەنجام بدرێن.
یاپجیئۆغلو لە بەردەوامی باسی لەوە کرد، دەبێت تەواوی ئەو حیزبانەی بۆ ئارامی و خۆشی گەلان بە تایبەتی گەلی کورد کار دەکەن لە ناویان یەکێتی و هاوکاری هەبێت و چالاکیی حیزبەکان سەبارەت بەم بابەتانە گرنگن.
سەردانەکە بە دانوستانی فکری و داوای سەرکەوتن کۆتایی هات.
(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە دیاربەکر هەزاران منداڵ بەشداریان لە بەرنامەی "ژیان بە نوێژ جوانە" کرد کە لە لایەن وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر ڕێکخرابوو.
دکتۆر سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە جارێکی دیکە وەزارەتی تەندروستی لە هەوڵدایە بۆ پێداچوونەوە بە نرخی دەرمان و جارێکی دیکە داشکانی بۆ دەکات.
بەرنامەی کۆتایی ژیان بە نوێژ جوانە کە لە لایەن وەقفی ئەڤینداێن پێغەمبەرەوە ڕێکدەخرێت ٢٧ی ئەیلوول لە دیاربەکر بەڕێوەدەچێت.
لە ئەنجامی شەڕێکی چەکداری لە ناوچەی شاری نوێی شاری دیاربەکر ٣ کەس گیانیان لەدەستدا