چالاکی دانیشتن لە ڕۆژی ١٨مدا بە بەژداری ٤٣ خانەوادە دەستی پێ کرد
چالاکی دانیشتنی خانەوادەکان بەهۆی ڕەفاندنی منداڵەکانیان لە لایەن هەدەپە بۆ سەر چیا لە پێش بارەگای هەدەپە ئەنجام دەدرێت لە ڕۆژی ١٨مدا بە بەژداری ٤٣ خانەوادە دەستی پێ کرد.
چالاکی دانیشتنی خانەوادەکان بەهۆی ڕەفاندنی منداڵەکانیان لە لایەن هەدەپە بۆ سەر چیا لە پێش بارەگای هەدەپە لە ٣ی ئەیلوول دەستی پێ کرد لە ڕۆژی ١٨مدا بەردەوامە. دوێنی ٢ خانەوادەی تریش بەژداری چالاکی بوو و ژمارەیان گەشتە ٤٣ خانەوادە.
ئەو خانەوادەیانەی لە بەروارەکانی جۆراجۆر لە لایەن پەکەکە/هەدەپە ڕەفێندراون سەر چیا بانگێشتی سەرۆک کۆماریان کرد و بۆ گەڕانەوەی منداڵەکانیان داوای پشتگریان کرد.
لە لایەنێک چاوەڕوانی پڕ لە ئومێد و هیوای خانەوادەکانی بەردەوامە و لە لایەنی تری پشتگری کەسانێک لە پارێزگاکانی تورکیا دێن بەردەوامە.
لە مانگی ئابی ڕابردوودا حاجیرە ئاکار بەهۆی ڕەفاندنی منداڵەکەی دەستی بە چالاکی دانیشتن کردبوو و لە ئەنجامدا لە هەوڵەکەی سەرکەوتبوو. (İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وتهبێژی وهزارهتی ئهوقاف وكاروباری ئاینیی حكوومهتی ههرێمی كوردستان ڕایگەیاند، "پڕۆژهی بانگی ناوهندی له ههرێمی كوردستان زۆر بهباشی بهڕێوهدهچێت و ئێستا له قۆناغی كۆتاییدایه."
حەسەن تەکین، کە لە ١٨ی حوزەیرانی ١٩٩٠ لە شرناخ لە هێرشێکی چەکداریی پەکەکەدا شەهید بوو، لە کاتێکدا لە ٣٦مین ساڵوەگەڕی شەهادەتەکەی لە سەر گۆڕەکەی یادی کرایەوە.
لە گوندی هومێرای شارۆچکەی سەرێکانیی پارێزگای ڕحا لە ئەنجامی دەرکەوتنی ئاگر ٥٠٠ دۆنم زەویی گەنم سووتا.
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆی توند لە شارۆچکەی گەڤەری پارێزگای هەکاری ٣ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢ کەسیش بریندار بوون.